نێرگس محەمەدی بەشداری لە هەڵمەتی بایکۆتی هەڵبژاردنەکان دەکات

نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ کە لە زیندانی ئەڤین دەستگیرکراوە بەشداری لە هەڵمەتی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی ئێراندا کردووە و دەڵێت:شایەنی سزای نیشتمانی و شەرمەزاری جیهانییە.

ناوەندی هەواڵ

 

گروپە سیاسییە جۆراوجۆرەکان و چالاکوانان و کەسایەتییە ناسراوەکان هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی ئێران کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئاداردا ئەنجام بدرێت.

 

نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە لاپەڕەی خۆی لە ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاند بەشداری لە هەڵمەتی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی ئێراندا کردووەو جەختی لەوە کردەوە کە "شایەنی بایکۆتی نیشتمانیی و شەرمەزاری جیهانییە".

 

هەڵبژاردن لەلایەن ڕژێمێکی دەسەڵاتداری ئایینییەوە فەرمان کراوە، ئەرکی ئەو کەسانەیە کە داوای ئازادی و دادپەروەری دەکەن لە ئێران، نەک تەنها لە ڕوانگەی سیاسییەوە، بەڵکو لە ڕوانگەی ئەخلاقیشەوە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بکەن.

 

نێرگس محەمەدی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە گواستنەوە لە "سیستمی ئاینی ستەمکارانە" داوایەکی نەتەوەییە و "تاکە ڕێگەیە بۆ مانەوەی ئێران و ئێرانییەکان"، لەسەر ئەو بنەمایە  لە پۆستەکەیدا پشتڕاستی کردەوە کە بایکۆتی هەڵبژاردنە ساختەکەی کردووە و لەگەڵ خەڵکی هۆشیاری هەموو ئێراندا دەبێت، لە سیستان و بەلوچستانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە خووزستانەوە تا ئازەربایجان.

 

بەپێی ڕاپرسییەکان، زۆرینەی کۆمەڵگە ئارەزووی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکاندا نییە، جگە لە هەڵمەتی بایکۆتکردن کە لەلایەن گروپە سیاسییە جۆراوجۆرەکانی ناوەوە و دەرەوەی ئێرانەوە دەستیپێکردووە، هەروەها ژمارەیەک چالاکوانی سیاسی کە لە ئێران زیندانیکراون. بەشدارییان کردووە.

 

جێی ئاماژەیە کە شێوازی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ئێران، بەگوێرەی چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی لە چوار دەیەی ڕابردوودا، ستانداردی نێودەوڵەتی نەبووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی تەندروست و ئازاد، ڕەخنەکان لەم چەند دەیەی دواییدا زیاتر لە ڕابردوو بڵاوبوونەتەوە، ئاستی بەشداریکردن بەپێی ئامارە فەرمییەکان کە لەلایەن حکومەتەوە ڕاگەیەنراوە، گەیشتە نزمترین ئاست لە جیهاندا.