پەیامی کەژەکە لە قەندیل؛ ئازادی مسۆگەر بکەن
نەورۆز لە قەندیل بە دروشمی “ئازادیی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەریی سیاسیی بۆ دۆزی کورد” و بە هەڵکردنی ئاگر لەلایەن کەسوکاری شەهیدانەوە دەستی پێ‌کرد، تیایدا پەیامی کەژەکە خوێندرایەوە و داوای یەکڕیزی و بڵندکردنی تێکۆشان دەکات.
قەندیل
مەراسیمی ئاهەنگی نەورۆز لە قەندیل بە بەشداری هەزاران کەس لە چوار پارچەی کوردستان و بە دروشمی “ئازادیی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەریی سیاسیی بۆ دۆزی کورد” دەستیپێکرد، بەشداربووان سەرەڕای باران و سەرما بە جلوبەرگی کوردی و ڕەنگاڵەی ئامادەی ئاهەنگەکەن.
سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ‌کرد، دواتر ئاگری نەورۆز لەلایەن کەسوکاری شەهیدانەوە کرایەوە.
لە درێژەی مەراسیمەکەدا پەیامی کۆمیتەی ئامادەکار، کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە و کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە و کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان و چەندین لایەنی دیکە دەخوێندرێتەوە.
لە مەراسیمەکەدا بەیاننامەی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە لەلایەن ڕوناهی حسێن خوێندراوەیە و تیایدا هاتووە، "جه‌ژنى نه‌ورۆز جه‌ژنى سه‌ركه‌وتنى رووناکییە به‌سه‌ر تاریكی‌دا، جه‌ژنى مه‌زلومە به‌سه‌ر زاڵمه‌كاندا. جه‌ژنى ئازادى گه‌لانى بن ده‌ست له ئێوه و ته‌واوى گه‌لى كورد له چوار پارچه‌ى كوردستان و كوردستانیانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات پرۆز بێت، لێره‌وه و له قه‌ندیلى مه‌ڵبه‌ندى تێكۆشان‌و شه‌هیدانەوە، له كه‌سایه‌تى زه‌كیه ئالكان، كاوه‌ى سه‌رده‌م، مه‌زڵوم دۆغان، ره‌هشان ده‌میره‌ل، بێریڤان و ڕووناهییەکان كه به ئاگرى جه‌سته‌یان نه‌ورۆزیان واتادارتر كرد، ته‌واوى شه‌هیدانى رێگاى ئازادى بەبیر دەهێنینەوە و له كه‌سایه‌تى ئه‌واندا سه‌رى ڕێز و وه‌فادارى به‌رامبه‌ر گڵگۆى ته‌واوى شه‌هیدان داده‌نه‌وێنین".
کەژەکە وێڕای پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز باسی لە تێكۆشانى گه‌لى كورد به فكر و رامانى رێبه‌ر ئاپۆ و پێشه‌نگایه‌تى بزووتنه‌وه‌ى ئازادى گه‌لى كورد کرد، كه ئه‌مڕۆ له ته‌واوى جیهان بڵاو بووەته‌وه و رۆژانه له گه‌وره‌بوون و فراوان بووندایه، به پێشه‌نگایه‌تى ژنان‌و له ژێر دروشم‌و فه‌لسه‌فه‌ى ژن، ژیان، ئازادىدا، ئه‌مڕۆ له ته‌واوى جیهان ده‌بێت به هه‌قیقه‌تێك‌و خۆى به گه‌ردوونى ده‌كات، ئه‌م تێكۆشانه كه ئیلهامى خۆى له فكر و به‌رخۆدانى رێبه‌ر ئاپۆ و گه‌ریلا گیان فیداكان وه‌رده‌گرێت و له ته‌واوى جیهان‌و شه‌قام‌و گۆڕه‌پانه‌كان ده‌نگ و ئیراده‌ى ئازادى گه‌لان رێكده‌خات، له به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره زوڵم‌و هێرشێك وه‌ڵامى پێویست ده‌داته‌وه‌و تێكۆشان ده‌كات بۆ بونیادنانى سیسته‌مێكى دیموكرات‌و ئازاد.
لە کۆتاییدا کەژەکە ڕایگەیاند، وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ى ژنانى كوردستان (كه‌ژه‌كه) بانگه‌وازى له ته‌واوى ژنان له باشوورى كودستان ده‌كه‌ین كه به هه‌ستیاریه‌كى زیاتره‌وه ئه‌ركى خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین و لەپێناو كۆتایی هێنان به داگیركارى‌و شكاندنى هێڵى نۆكه‌رایه‌تى، تێكۆشانى هاوبه‌ش بڵندتر بكه‌ین و بۆ یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌یى ژنان و پێشه‌نگایه‌تیكردنى ئه‌م سه‌ده‌یه كه سه‌ده‌ى ژنه، هه‌وڵه‌كانمان جدیتر و زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین.
مەراسیمەکە بە خوێندنەوەی پەیامی پیرۆزبایی و بە بەشداری هونەرمەندان و ئاهەنگ و شایی بەردەوامە.