نەخۆشخانەی هیوا: تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک زیادبووە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئاشکرایکرد، ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک لە 10 مانگی ئەمساڵ بەراورد بە 10 مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو زیادبووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٦ی تشرینی یەکەم لە کۆنگرەیەکی رۆژناوانیدا یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بۆ شێرپەنجە لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە ١٠ مانگی سەرەتای ئەمساڵ ٤٧٩ تووشبووی شێرپەنجەی مەمکیان تۆمارکردووە کە بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی رابردوو ٦٤ کەیسی نوێ زیاترە.

 

 

سەبارەت بە هۆکارە باوەکان بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک ئاماژەی بەوەکرد، بۆماوەیی، نەبوونی منداڵ، نەدانی شیری سرووشتی، شێوازی ژیانی ناتەندروست، قەڵەوی، خواردنی خۆراکی ناتەندروست ئەمانە هەمووی هۆکارن.

 

 

هەروەها هۆشداری دایە ژنان، بایەخ بە پشکنینی پێشوەختە بدەن و خودپشکنینی مەمکیش بۆ خۆیان بکەن، چونکە چارەسەر لە قۆناغە سەرەتاییەکان ئەگەری گیان لەدەستدان و تووشبوون بە لێکەوتە مەترسیدارەکانی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.