نایەکسانی ژمارەی ئەو کەسانەی لە ناڕەزایەتییەکاندا کوژراون نیگەرانی بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دروست دەکات
ئاژانسی "هرانا" لە ئامارێکی نوێدا ئاشکرای دەکات، لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ٧٠٠٢ کەس کوژراون، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ترسی ئەوە هەیە ژمارەکە بەرزبێتەوە.
ناوەندی هەواڵ
لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ شەپۆلێکی بەرفراوانی ناڕەزایەتی گەل لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سەریهەڵدا، ئەمەش بە هۆی پەرەسەندنی توڕەیی گەلان لە بەرامبەر پاشخانی تێکچوونی بارودۆخی ئابووری و ئەو سنووردارکردنە سیاسی و کۆمەڵایەتیانەی کە لە لایەن دەسەڵاتەوە سەپێندرا.
ئاژانسی هەواڵی "هرانا"ی چالاکی مافی مرۆڤ ١٢ی شوبات ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی ناڕەزایەتییەکان لە ئەنجامی هەڵمەتی خوێنڕشتن کە دوای شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی گەلن ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ژمارەیەک لە شارەکانی دیکەی ئێران لانیکەم گەیشتووەتە حەوت هەزار و کوژراو.
ئاژانسەکە ڕوونیشی کردەوە، کە ئەم ئەنجامە نوێنەرایەتی دوایین دەرئەنجامەکانی خۆی دەکات سەبارەت بە قوربانیانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە، پشتڕاستی کردەوە کە پشت بە تۆڕێکی بەرفراوانی زانیاری، کە ڕاستەوخۆ بەدواداچوون بۆ بارودۆخی کوژراوەکان دەکەن.
"هرانا" ئاماژەی بەوەدا، کە لە کاتی شەپۆلەکانی پێشووی ناڕەزایەتییەکان لە ئامارەکانیدا ورد بووە، ئەمەش متمانەی زیاتر بە ژمارەکانی دەبەخشێت لە بازنەی یاسایی و میدیایی.
لە لایەکی دیکەوە دەسەڵاتدارانی ئێران گێڕانەوەیەکی جیاوازیان خستەڕوو وەک ئەوەی لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیی سەرۆک کۆمار لە ٢١ی بانەمەڕی ساڵی ڕابردوودا ڕایانگەیاندبوو کە ژمارەی کوژراوان تەنهز گەیشتووەتە ٣١١٧ کەس کە تا ئێستا تاکە ئەنجامێکە کە یەکومەت بڵاوی کردۆتەوە.
ئەم ناتەباییە گەورەیە لەنێوان ئەو ئامارانەی هەردوولا ڕایانگەیاندووە، ڕەنگدانەوەی ئەو کاردانەوەیە بەردەوامەیە سەبارەت بە بڕی زیانی مرۆیی بەهۆی ناڕەزایەتییەکانەوە، لە نەبوونی ڕاپۆرتی هەمیشەیی، دەتوانرێت کاردانەوەکە چارەسەر بکرێت