ناونیشانی قڕکردنی ژنان دەوڵەتە: چارەسەر پاراستنی ئەقڵ و ئیرادە و ڕێکخستنە

دەوڵەت ژن دەکوژێت، خەڵک دەکاتە ئامانج، لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە هێرش دەکاتە سەریان، هیچ ڕێگایەک بۆ ژنان نییە جگە لە پەروەردەکردن و ڕێکخست، ئەگەر ژنانی ئێزدی لە کاتی فەرمانەکەدا زانستی بەرگریکردنیان هەبوایە، دەیانتوانی بەرگری لە خۆیان بکەن.

گوڵستان عەزیز

 

شنگال– لە کوردستان ڕۆژانە هەواڵ بە مانشێتەکانی وەک: “ژنێک بە دەستی پۆلیسێک کوژرا!”، “گوڵستان، ڕۆژولات لە کوێن؟”، “ژن و منداڵان زیانبەرکەوتووی سەرەکی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیان!”، “سەدان هەزار ژن لە لوبنان ڕووبەڕووی ئاوارەبوون دەبنەوە!” خەریکی خوێندنەوەن.

 

سەختە ڕۆژێک ئەو جۆرە هەواڵانە نەکەونە بەرچاومان و نەیان خوێنینەوە، سیستەمی سەرمایەداری ترسناک ساڵانێکە بە شێوەیەکی سیستماتیک هێرش دەکاتە سەر ژنان، ئەم هێرشانە جەسەتەی و ئایدیۆلۆژین، هەر شەڕ و ململانێیەک لە نێوان هێزە پیاوسالارەکاندا هەڵبگیرسێت، ئامانجەکان ژن و منداڵن.

 

زۆر کەس ئەم ڕاستیانە نابینن و ئەوانەی دەیبینن، بە ئاگاداری یان نازانن، بە هەڵە لێیکدەدەنەوە، مەبەست لەم کۆمەڵکوژییانەی دژی ژنان چییە؟ ئایا ڕێکەوتە پیاوان هەمیشە دەکوژن، ژن دەکوژرێت؟ تێکۆشانی ژنان بۆ ئەم کوشتنانە چەندە ڕێگرێکە؟ دیسانەوە خەباتی ڕاستەقینەی ژنان دەبێ چی بێت و پرسیارەکانمان ئاراستەی سارا بۆتان، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی شنگال کرد.

 

وەک دەزانرێت هێرشکردنە سەر ژنان شێوەی جیاوازی هەیە، ڕەنگ و جۆری هێرشەکان لەگەڵ سەردەمی سەرمایەداری توندتر بوون، بەڕای ئێوە مەبەست لە کۆمەڵکوژیی ژنان چییە؟

قڕکردندن و کوشتنی ژنان بابەتێک نییە کە ئەمڕۆ باسی دەکەین، چەندین سەدەیە هێرش دەکرێتە سەر ژنان، ئەمە تەنها لە پێکهاتە ئێزدی و کوردییەکانی ئێمەدا نییە، بەڵکو لە هەموو جیهاندا، یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم قڕکرنە لەناوبردنی کۆمەڵگە و بەهاکانیەتی، سەرکردایەتی لەسەر ئەم بابەتە وتی: ئەگەر کەسێک بیەوێت کۆمەڵگەیەک لەناو ببات، سەرەتا ژنان دەکاتە ئامانج، ئەو فەرمانەی کە بەسەر ئێمەدا هات سەلماند، ئێمە وەک ژنانی ئێزدی ئەمەمان ئەزموون کرد، لە فەرمانەکەی ساڵی ٢٠١٤دا زۆرترین ژنان کراونەتە ئامانج و کوژراون و ڕفێنراون، ئەوان دەیانویست کولتوور و بیروباوەڕ و مێژوومان نەهێڵن، ئەوەی کۆمەڵگە بەڕێوە دەبات، ئەوەی ڕێکی دەخات، ئەوەی کۆمەڵگا پەرە پێدەدات و ڕێگە بە پەرەسەندنی کولتووری کۆمەڵگا دەدات و کۆمەڵگا لە دەوری خۆی کۆدەکاتەوە، خودی ژنانە، ئەوان دەیانەوێت ئەم کۆمەڵگەیە لە کەسایەتی ژندا نەهێڵن.

 

دوژمنانی ژنان کێن؟ بۆچی ژنان لە هەموو شوێنێک و لە هەموو بوارێکدا دەکرێنتە ئامانج؟

سروشتی ئەو کۆمەڵگەیانەی کە پێشتر لە دەوری ژن بونیات نراون، خوێنڕشتن و کۆمەڵکوژی و قڕلردن ناگرێتەوە، بۆ کۆمەڵگەکان بەرژەوەندی گشتی بنەڕەتییە، هەروەها لەسەر ئەم بنەمایە بەرگری لە خۆیان دەکەن، بەڵام لە سیستەمی ئێستادا دەوڵەت تەنها بۆ بەرژەوەندی و بوونی خۆی کار دەکات، لە پێناو ئەم مەبەستەدا کۆمەڵگەکان بەکار دەهێنێت و دەیانکاتە زیانبەرکەتوو، هەروەها سیستەمەکە هێرش دەکاتە سەر ژنان بەهۆی ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی ژنان لە کۆمەڵگەد، گەڕانەوەی بۆ سروشت ناوێت، ئەمڕۆ لە جەنگی جیهانی سێیەمدا کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوودەدات، سیاسەتی دەوڵەتەکان دەبینین، خەڵک کۆمەڵکوژ دەکرێن و کۆمەڵگەکان دەکرێنە ئامانج.

 

هێرشەکان بە چ شێواز و ئامرازێک ئەنجام دەدرێن؟ ئێمە پێمان وایە هێرشی دەروونی و فیکری مەترسیدارترە لە هێرشی جەستەیی، بۆچی بە تایبەتی لە ڕێگەی فکری و دەروونییەوە هێرش دەکەنە سەر ژنان؟

جگە لە هێرشی جەستەیی، چەندین هێرشی دەروونیش هەن کە دژی ژنان ئەنجام دەدرێ، مەترسیدارترین هێرش هێرشی دەروونییە، ئەوان دەیانەوێت یاری بە دەروونی ژنان بکەن، هەروەها هێرشەکان تەنها لە دەرەوە ناین، هێرشی دەروونیش زۆرە بۆ سەر ژنان لە ناوخۆدا، بەم شێوەیە کاریگەرییان لەسەر ژنان هەیە و ڕێگا خۆش دەکەن بۆ ئەوەی ژنانیان بکوژن و لە ژیان ببڕن و لە کۆمەڵگە دووریان بخەنەوە، کاتێک ژنان ناتوانن ڕاستەوخۆ تێکەڵ بە کۆمەڵگە بن، ڕێگە نەدەن کۆمەڵگە لە دەوری خۆیان کۆببنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دوورخستنەوە و ژنان و کۆمەڵگە بەرەوڕووی قڕکردن دەکاتەوە، بەم شێوەیە ژنان لە سروشتی ڕاستەقینەی خۆیان دوور دەخرێنەوە، هێرشی دەروونی مەترسیدارترە لە هێرشی جەستەیی و زیاتر کاریگەری لەسەر ژنان دەبێت.

هێرش و قڕکردن لە دژی ژنانی ئێزدی هەیە، پێویستە چی لەم بارەیەوە بکرێت و میکانیزمەکانی بەرگریکردن لە خۆاتاستن چی بن؟

ژنانی ئێزدی ڕووبەڕووی ئەو هێرشانە دەبنەوە، ژنانی ئێزدی هێشتا لە کاریگەری ئەو دەروونەدان کە بەهۆی ئەو فەرمانەوە دروست بووە، ئەو ژنە ئێزدیانەی لە بازاڕەکان کڕدراون کاریگەرییان لەسەر هەموو ژنانی ئێزدی هەیە و دەبنە هۆی دوورکەوتنەوەیان لە ژیان، کاتێک ژنان لە ژیان دەبڕدرێن، ڕووبەڕووی هێرشی جەستەیی دەبنەوە، ئێمە وەک ئەکادیمیای شنگال بۆ ژنلۆژی دەبێ خەبات بکەین بۆ گەڕاندنەوەی ژنانی ئێزدی بۆ سروشتی ڕاستەقینەی خۆیان و ژیانی ئارام و هاوسەنگیان، ئێمە هەوڵ دەدەین کاریگەری ئەو فەرمانە لەسەر تاکی ژنان لەسەر کۆمەڵگە لاببەین و وەڵامی کێشەکانی ئێستایان بدەینەوە.

 

پێویستە چی بکرێت بۆ ڕێگریکردن لەم قڕکردنانە؟ پاراستنی فیکری چییە؟

خۆپەروەردەکردن و زانین و ڕێکخستنی ژنان زۆر گرنگە، چونکە سەرەتاییترین پاراستن پاراستنە لە بیرکردنەوەدا، ژنانی ئێزدی ژنە بێچارەسەرەکانی ڕابردوو نین، ئێستا لە شنگال ژنانی ئێزدیش دەتوانن پێشەنگایەتی ژنانی پێکهاتەکانی تریش بکەن، دامەزراوە و ڕێکخراوەکانیان دامەزراون، ئێستا ڕێگای هیوایان بۆ کراوە تا بتوانن خۆیان لە نەزانی و هێرشی قڕکردن ڕزگار بکەن، ئەمەش لە سایەی بیر و ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ هاتەدی، ئەوانەی پێش ئەو فەرمانە بوون ئایدۆلۆژیا و خەباتگێڕانی ڕێبەر ئاپۆ بوون.

 

چۆن دەتوانرێت یەکدەنگی و یەکڕیزی ژنان بەدەست بهێنرێت؟ بۆچی یەکڕیزی و ڕێکخستنی ژنان ئەوەندە گرنگە؟

ئێمە وەک ئەکادیمیای شنگال بۆ ژنۆڵۆژی دەمانەوێت پێشەنگی دروست بکەین، چونکە دەزانین ڕۆڵ و ئەرکی ژنانی ئێزدی لە مێژوودا دیار بووە، هەروەها دەمانەوێت لەسەر شوێنپێی ئەوان بەردەوام بین، چونکە لەم ساڵانەی دواییدا هێرش بۆ سەر ژنانی ئێزدی زیادی کردووە، ژنان تا زیاتر خۆیان لە ڕووی فیکر و ئایدۆلۆژیا و ڕێکخستنەوە پەروەردە بکەن، هێرشەکانی ئەو سیستەمە زیاتر دەبن، بە تایبەت لە سەردەمێکدا کە هێرش بۆ سەر ژنان زیادی کردووە، یەکدەنگی و یەکڕیزی و ژنان زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی بتوانین قسە لەگەڵ یەکتر بکەین و کێشەکانمان چارەسەر بکەین، پاراستن تەنها بە هەڵگرتنی چەک ئەنجام نادرێت، ئەگەر زانیاری قووڵمان هەبوایە، دەمانتوانی بە هەموو شێوەیەک خۆمان بپارێزین، ئەمەش دەتوانرێت لە ڕێگەی خۆڕێکخستن، یەکگرتووییەوە ئەنجام بدرێت، ژنان زپرترین زیانیان بەردەکەوێت، پێویستە واز لە هێشتنەوەی ئازارەکانمان لە ناوەوە بهێنین، پێویستە ئەو ئازارەی کە تووشی بووین بیگۆڕین بۆ هێز بتوانین خاوەندارێتی لە بوون و ناسنامەی خۆمان بکەین، ئەوە ژنانن کە پارێزگاری لە ناسنامە و بوون و بیروباوەڕ و کولتووری کۆمەڵگەی ئێزدی دەکەن، ئەمەش لەلایەن ژنێک یان دوو ژنەوە ناپارێزرێت، ئەگەر پاراستنی ناوخۆ نەبێت، مەحاڵە لە ڕووی سەربازییەوە خۆی بپارێزێت، ئەوەی بەسەر پێکهاتەی ئێزدیدا هات، بەهۆی نەبوونی زانیاری بەرگریکردن بوو.

 

چۆن دەتوانرێت شێوازی ژیانی ئارام و هاوسەنگ بونیاد بنرێت، چارەسەری ئەمە چییە؟

نەتەوەی دیموکراتیک ڕێگای چارەسەرە بۆ ژنان و کۆمەڵگە بە گشتی، لە نەتەوەیەکی دیموکراتیکدا جێگەی دەسەڵاتی دەوڵەت نییە، کەس لە سەرووی ئەوانی ترەوە نییە، هەموو بیروباوەڕ و کۆمەڵگەکان پێکەوە دەژین، ئەمەش بە واتای کۆتایی هاتنی سیستەمەکەش دێت، هەر بۆیە هێرشەکان ئەوەندە توندن، ئەگەر یەپەژە هێزێکی دڕندەی وەک داعش تێکبشکێنێت، لەمەودوا کەس ناتوانێت ئیرادەی ژنان لەناوببات، ژنان بە بەرەنگاربوونەوەی ئەم هێرش و جینۆسایدانە ڕەگ و ڕیشەی خۆیان بەجێهێشتووە، پێشتر هێزێکی پاراستنی ژنان دامەزرا و ئەمەش هێز بە هەموو ژنانی شنگال دەدات، بەڵام ئەمە بەتەنها بەس نییە، ئێمە وەک ژنانی ئێزدی پێویستمان بە زیادکردنی زانیاریمان هەیە لە بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، میدیا و ژنان لە سەرووی هەموو شتێکەوە دەبێت خۆیان بە بەرپرسیار ببینن لە پەروەردە و ڕێکخستن و پاراستنی کۆمەڵگە.