ناوەندی شەهید ئامارا پاڵپشتی دەروونی پێشکەش بە ڕزگاربووان دەکات

تەمارا محەمەد، پسپۆری کۆمەڵایەتی ناوەندی شەهید ئامارا ڕایگەیاند، بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە لە توندوتیژی زایەندییەوە سەرهەڵدەدەن، ناوەندەکانی پشتیوانی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ یارمەتیدانی ڕزگاربووان سەریان هەڵداوە.

ئەسما محەمەد

 

قامیشلۆ-ناوەندەکانی پشتیوانی دەروونی، وەک ناوەندی شەهید ئامارا لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە یارمەتیدانی ڕزگاربووانی توندوتیژی ڕەگەزی بۆ چاکبوونەوەو بەهێزبوون. 

 

توندوتیژی لەسەر بنەمای رەگەزی پەیوەستە بە پێکهاتە کولتووری و کۆمەڵایەتییە هەبووەکان و چەشنە چەشنە چەقبەستووەکانی قووڵەوە سەبارەت بە ڕۆڵ و پێگەی ژنان. ناوەندی شەهید ئامارا کە سەر بە کۆمیتەی ژنانی کانتۆنی جزیرەیە، وەک یەکێک لە دەستپێشخەرییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پراکتیزەیە لە ڕوانگەی مرۆیی و کۆمەڵایەتی-دەروونییەوە کاردەکات.

 

ناوەندی شەهید ئامارا لە ساڵی ٢٠١٧ بە ئامانجی پڕکردنەوەی بۆشایی ڕاستەقینە لە بواری تەندروستی دەروونی و پشتیوانی کۆمەڵایەتی دامەزرا، شتگیری دەروونی تاکەکەسی و گروپی لەگەڵ بەرنامەکانی ڕێنمایی، خولی ڕاهێنان و وۆرک شۆپەکانی پەیوەست بە پێشخستنی خۆڕاگری دەروونی و بونیادنانی توانا پێشکەش دەکات، ئەم ناوەندە بە هاوکاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و داڵدەدانی ژنان، لە چوارچێوەی تۆڕێکی پشتیوانیدا کاردەکات کە هەوڵدەدات لەگەڵیان بێت تا دەگەنە ئاستەکانی ڕزگاری دەروونی و کۆمەڵایەتی و زانین.

 

لە دەرەوەی زیانەکانی جەستەیی

تەمارا محەمەد عەلی، پسپۆڕی کۆمەڵایەتییە لە ناوەندی شەهید ئامارا جەختی لەوە کردەوە کە توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی تەنیا بە کاریگەرییە جەستەییە دیارەکانی ناپێورێت، بەڵکو بە زیانە دەروونییە قووڵەکانیش کە زۆرجار نابینرێن، دەتوانێت شێوەی هەڕەشەش بگرێتە بەرو وتی: زۆرجار توندوتیژی جەستەیی توندوتیژی دەروونی و ڕەمزی لەگەڵدایە، کە لە ڕێگەی  شەرمەزارکردن و هەڕەشە و کۆنترۆڵکردنەوە دەردەبڕدرێت. ئەم کارانە هەستی ئاسایشی ژنان تێکدەدەن و کەم بەهایان پێدەدەن، ئەمەش پەڵەی دەروونی درێژخایەن بەجێدەهێڵێت.

 

"توندوتیژی زایەندی بە وەستانی هێرشە ڕاستەوخۆکان کۆتایی نایەت"

تەمارا محەمەد ڕایگەیاند کە جۆرەکانی توندوتیژی دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی ناوخۆیی درێژخایەن و وتی: جۆرەکانی توندوتیژی دەبنە هۆی ئەوەی ژنان تووشی ناهاوسەنگییەکی ناوخۆیی ببن کە تێیدا ژنان دەستدەکەن بە گومانکردن لە خۆیان و تواناکانیان، ئەمەش لە بڕیار و پەیوەندی و بەشداریکردنیان لە ژیانی گشتیدا ڕەنگ دەداتەوە، توندوتیژی زایەندی بە وەستانی هێرشە ڕاستەوخۆکان کۆتایی نایەت، بە سایکۆلۆجیای خۆی بەردەوام دەبێت کاریگەرییەکان کە ڕەنگە ساڵانێک لەگەڵ ژنەکەدا بێت.

 

چەواشەکاری کۆمەڵایەتی و دووبارە بەرهەمهێنانەوەی توندوتیژی

تەمارا عەلی سەرنجی بۆ پرسی ململانێی کۆمەڵایەتی ڕاکێشا کە دەبێتە هۆی ئەوەی ژنان ڕووبەڕووی کێشە ببنەوەو وتی: شەرمەزاری کۆمەڵایەتی پەیوەست بە سەردانیکردنی ناوەندەکانی پشتیوانی دەرونی یەکێکە لەو کێشە دیارانەی کە ڕووبەڕووی ژنان و کچان دەبنەوە، لە هەندێک بازنەدا هێشتا داوای یارمەتی دەروونی وەک نیشانەی لاوازی یان شکستی کەسی لێکدەدرێتەوە، ئەمەش هەستکردن بە شەرم و بێدەسەڵاتی زیاد دەکات و ڕەنگە هەندێک لە ژنان ناچار بکەن بێدەنگ بن و لە بەرامبەر توندوتیژی بەرگە بگرن لەبری ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی چەواشەکاری تەنیا لە ڕێگریکردن لە داوای یارمەتی لە ژناندا سنووردار نییە، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ توندوتیژی لەناو خێزاندا ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە فشارە کۆمەڵایەتییەکان و تێڕوانینە هەڵەکان سەبارەت بە مێینەیی و بەها دەگوازرێنەوە بۆ پەیوەندییەکانی دایک و باوک.

 

 

 

کاریگەرییە دەروونییەکانی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی

تەمارا عەلی ئاماژەی بەوەدا کە زۆرێک لە ڕزگاربووان بەدەست چەندین نیشانەی دەروونییەوە دەناڵێنن، وەک زیادبوونی دڵەڕاوکێ و ترس و کەمخەوی و هەندێکیان لەوانەیە تووشی خەمۆکی یان نەخۆشی فشاری دوای کارەسات ببن وتی: هەندێک دۆخ شاهیدی کشانەوەی کۆمەڵایەتی، یان لەدەستدانی ئارەزووی پێکهێنانی پەیوەندی سۆزداری جێگیرن، لە ئەنجامی ئەزموونەکانی پێشووی توندوتیژی یان هەڕەشەی دەروونی، هەروەها توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی دەتوانێت جێپەنجەی خۆی لەسەر جەستە بەجێبهێڵێت لەڕێگەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی پەیوەست بە فشاری دەروونی وەک سەرئێشەی درێژخایەن، تێکچوونی خواردن و لاوازبوونی سیستەمی بەرگری لەش، لەم دۆخانەدا ئەستەمە بتوانرێت بەرگری دەروونی و بەرگری لەش بپارێزرێت.

 

چاکبوونەوە گەشتێکی دوور و درێژە

تەمارا عەلی جەختی لە پرۆسەی چاکبوونەوە کردەوەو وتی: چاکبوونەوە لە کاریگەرییەکانی توندوتیژی رەگەزی گەشتێکی دوور و درێژە کە بە قبوڵکردنی ئەزموونەکە دەستپێدەکات، لە ڕێگەی پاڵپشتی دەروونی بەردەوام بەردەوام دەبێت و دەگاتە خاڵی دووبارە بونیادنانەوەی متمانە بەخۆبوون، بەهێزکردنی دەروونی بناغەی سەرەکی پێکدەهێنێت و لەگەڵ بەهێزکردنی کۆمەڵایەتی و ئابووری تێکەڵ دەکرێت. بەڵام هەروەها بە دروستکردنی ژینگەی پارێزراو بۆ دەربڕین، پێشخستنی زانیاری لەسەر ماف و بەرپرسیارێتیەکانی ژنان، و هاندانی ژنان بۆ وەرگرتنەوەی ڕۆڵی خۆیان لە خێزان و کۆمەڵگەدا پرۆسەکە پێشدەکەوێت.

 

تەمارا عەلی جەختی لە گرنگی دەستوەردانی پێشوەختە کردەوەو وتی:  دەستوەردانی پێشوەختە و پشتیوانی بەردەوام دەتوانێت ڕزگاربووانی توندوتیژی بگۆڕێت بۆ ئەندامی چالاکانەی کۆمەڵگەکانیان. ژمارەیەک لە سودمەندانی بەرنامەکانی ناوەندەکە دواتر بوونە پێشەنگی کۆمەڵگە یان چالاکوانی کۆمەڵایەتی لەناو خێزانەکانیاندا، ئەمەش کاریگەرییە کەڵەکەبووەکانی بەرنامەکانی پشتیوانی دەروونی کۆمەڵایەتی نیشان دەدات. بوونی دامەزراوەیەکی پشتیوانی، چ ناوەندی تایبەتمەند بێت یان دامەزراوەی یاسایی، زیاد دەکات دەرفەتەکان بۆ بەهێزکردن و هەستکردن بە ئاسایش و متمانە بە ژنان دەبەخشێت بە توانای کۆمەڵگە بۆ پاراستنیان.