ئەمڕۆ یاری کۆتایی جامی جیهانی ژنان بۆ ٢٠٢٣ بەڕێوەدەچێت

ژنانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا لە جامی جیهانی ژنان بۆ ٢٠٢٣ ئەمڕۆ یاری کۆتایی ئەنجام دەدەن و کێبڕکێ دەکەن لەسەر بردنەوەی نازناوی پاڵەوانی جیهان.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٢٠ی تەمموز یارییەکانی پاڵەوانێتی جامی جیهانی ژنان ٢٠٢٣، بە بەشداری ٣٢ هەڵبژاردە دەستیپێکرد، یاری دەستپێک لە نیوزیلاند ئەنجامدرا و یاری کۆتایی کە ئەمڕۆ لەنێوان ژنانی ئینگلتەراو ئیسپانیا دەبێت لە ئوستراڵیا بەڕێوە دەچێت.

 

بڕیارە کاتژمێر ١:٠٠ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، یاریی کۆتایی جامی جیهانی ژنان ٢٠٢٣ بەڕێوە بچێت، کە تێیدا ژنانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا لە یاریگای ئەکۆری ئوستراڵیا کێبڕکێ دەکەن بردنەوەی نازناوی پاڵەوانی جیهان.

 

جامی جیهانی ئەمساڵ نۆیەمین خولی جامی جیهانی تۆپی پێی ژنانە، کە یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩١ لە چین بەڕێوە چوو.