نادییە گوربوز، سەرنوسەری ئاژانسی هەواڵی ئەتکین ئازادکرا

نادییە گوربوز، سەرنوسەری ئاژانسی هەواڵی ئەتکینە کە داوای سزای زیندانی لە ٣ ساڵ تا ٢٢ ساڵی بۆ دەکرا، لە دادگاییکردنی دووەمی کەیسەکەیدا ئازادکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دووەم دانیشتنی کەیسی نادییە گوربوز، سەرنوسەری ئاژانسی هەواڵی ئەتکین "ETHA" ىەڕێوەچوو، کە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" و "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراوێکی نایاسایی" دادگایی دەکرا.

 

پارێزەرانی نادیە گوربوز لە دووەم دانیشتنی دادگای باڵای تاوانی ئیستەنبوڵ لە چاغلیان ئامادەبوون، لیژنەی دادگا فەرمانی ئازادکردنی دا.

 

نادیە گوربوز لە ساڵی ٢٠٢٣ لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ناوەندی ئێسکیشەهری ئیستەنوڵ لە دژی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی گەنجانی سۆسیالیست "SGDF" و پارتی سۆسیالیستی چەوساوەکان ",ESP" دەستگیرکرا و دواتر ڕەوانەی زیندانی ژمارە ٩ی سیلیڤری کرا، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" و "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراوێکی نایاسایی" داوای ٣ تا ٢٢ ساڵ زیندانی کردنی بۆ دەکرا.