مۆزەخانەی هەڵەبجە کۆمەڵکوژی ساڵی ١٩٨٨ بەڵگە دەکات

ژنان و چالاکوانانی بەشداری کۆنگرەی نادا سەردانی مۆزەخانەی هەڵەبجەیان کرد، لە مۆزەخانەکەدا ئەو کارەساتەی لە سەردەمی ڕژێمی بەعس لە عێراق بەسەر شارەکەدا هاتووە، بەڵگە کراوە.

رەجا حەمید ڕەشید

 

سلێمانی-لە کۆتایی بەرنامەی کۆنگرەی "هاوپەیمانی نادا" کە سێ ڕۆژی خایاند، گەشتێکی مێژوویی بۆ شاری هەڵەبجە لە کوردستان ڕێکخرا. ئەمەش بریتی بوو لە سەردانکردنی مۆزەخانەی هەڵەبجە، لە ساڵی ٢٠٠٣ کرایەوە، مۆزەخانەکە وەک شایەتحاڵی هەمیشەیی ئەو کارەساتە دامەزرا کە بەسەر هاوڵاتیانی هەڵەبجەدا هات، بۆ بیرهێنانەوەی نەوەکانی داهاتوو ئەو کیمیابارانە کە شارەکە تووشی بوو، ئەم کارەساتە مرۆییە هەرگیز لەبیر نەکرێت.

 

کەشوور مەولود حەماویس، کارمەندی مۆزەخانە کە شایەتحاڵی ئەو کارەساتە بووە و ڕزگاری بوو، یاوەری ئاژانسەکەمان بوو لە گەشتێکی وردی هۆڵەکاندا، هێمای هەر پێشانگایەکی ڕوونکردەوە.

 

ڕوونیکردەوە کە دیزاینی دەرەوەی مۆزەخانەکە هەڵگری هێمایەکی چڕە. دەستە بەرزکراوەکان هێمای دوعایەکن بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیانی هەڵەبجە، هاوکات گومەزەکە نوێنەرایەتی برینەکانی شارەکە دەکەن، بەو پێیەی شێوەیان تەقلیدی شێوەی تەقینەوەی مووشەکەکان دەکات.

 

مۆزەخانەکە لە پێنج هۆڵی سەرەکی پێکدێت، لەنێویاندا هۆڵێکی یادگاری هەڵەبجە، کە وێنە و بەڵگەنامەی مێژوویی لە ساڵی ١٩١٧ تا ١٩٧٠ نمایش دەکرێت.

 

هۆڵی کارەساتی کیمیایی: پەیکەری تێدایە کە نوێنەرایەتی ئەو پیاو و ژن و منداڵە شەهیدانە دەکات، لە بۆردوومانی ١٦ی ئاداری ١٩٨٨دا کەوتوونەتە خوارەوە.

 

دڵی تەلاری هەڵەبجە: ناوی پێنج هەزار کوژراو و مەزەندەکردنی

شوێنەوارێکی هێمای تێدایە کە نوێنەرایەتی مانگی ئادار دەکات (بنکەکە تیرەکەی ٣ مەتر دەبێت، بە ١٦ پارچە دەورە دراوە کە ڕۆژی بۆردوومانەکە دیاری دەکاتکە ١٦ی ئادار. مۆنۆمێنتەکە ١٩.٨٨ مەتر بەرزە، کە نوێنەرایەتی ساڵی بۆردوومانەکە دەکات، ١٩٨٨).

 

هۆڵی وێنە ڕاستەقینەکان: ئەو وێنانەی تێدایە کە لە کاتی بۆردوومان ئەحمەد ناتیقیی، ڕۆژنامەنووسی ئێرانی گیراوە، ٣٦ گۆڕی بەکۆمەڵ لە شارەکەدا بەڵگە کراوە.

 

هۆڵی بەڵگەنامەکان: بەڵگەنامە دەگمەنەکان پیشان دەدات، لەوانە ئەو پەتیەی کە بۆ لەسێدارەدانی عەلی حەسەن مەجید ناسراو بە شارەزای چەکی کیمیایی لە ساڵی ٢٠١٠، ئەو قەڵەمەی کە دادوەر بۆ واژۆکردنی سزای لەسێدارەدان بەکاری دەهێنێت؛ زەڕەنگەری زێڕین کە هی بووکێکە لە ڕۆژی هاوسەرگیرییەکەیدا کوژراوە؛ ئەو کامێرایانەی کە فۆتۆگرافەران بۆ بەڵگەنامەکردنی کارەساتەکە بەکاریان دەهێنن؛ پێڵاوی جەواد کادیم، کە لە ڕۆژی کەوتنی سەدام حوسێن لە گۆڕەپانی فیردۆسی بەغدا، وێنەی سەدام حوسێن دا؛ بەڵگەنامەکانی دادگای بەغدا دەرچووە، کە لە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن پارێزەر بەکر حەمە صدیقەوە گەڕێنراونەتەوە، پەیوەستن بە بۆردوومان و دەربەدەری بۆ نەقرەت سەلمان، تۆب زەوا، عەرعەر، و کوردجال.

 

هۆڵەکە بەڵگەنامەی گەڕەکی کانی ئەشقان لە هەڵەبجەی تێدایە، کە خوێندکارانی خوێندنگەکان لە ساڵی ١٩٨٧ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، سوپا دەستوەردانی کرد، خۆپیشاندەران بەرەو گەڕەکی کانی ئەشقان ڕۆیشتن. پاشان سوپا هێرشی کردە سەر ناوچەکە و ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران و دانیشتووانی ئەو ناوچەیە کوژران و ماڵ و تەواوی ناوچەکەیان وێران کرد. ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران و دانیشتووانیش بریندار بوون، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. شەوانە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان دەگەنە نەخۆشخانەکە و بریندارەکان و هاوەڵەکانیان دەبرد، بە زیندووی بەخاکیان دەسپاردن. کۆی گشتی قوربانییەکان گەیشتە ٧٣ کەس.

 

ئەرشیفی ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی بیانی تێدایە کە تۆمەتباری بۆردوومانەکەیان کردووە، سەرەڕای ئەوەی لەو کاتەدا هیچ هەڵوێستێکی فەرمی عەرەبی نەبووە.

 

شایەتحاڵی کەسی لە ڕزگاربوویەکەوە

 

کەشور مەولود حەماویس وردەکاری بۆردوومانەکە دەگێڕێتەوە و وتی: لە ١٦ی ئاداری ١٩٨٨ بۆردوومانەکە لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی بە مووشەکی قورس دەستیپێکرد، ئامانجی شکاندنی پەنجەرە و دەرگاکان بوو بۆ ئاسانکاری چوونە ژوورەوەی گازی کیمیایی. ئەوکات تەمەنم ١٦ ساڵ بوو، هاوسەرگیریم کردبوو، و لەگەڵ دایکمدا لە بەردەم ماڵەکەدا وەستابووم. هەستمان کرد بوومەلەرزەیەک شارەکەی گرتووەتەوە، دواتر لە کاتژمێر ١١:٣٥ خولەکی بەیانی دەستیان بە بۆردوومان کرد، دیسان بە چەکی کیمیایی بۆردوومان کران. تا کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ لە پەناگەی ماڵەکەمان پەنامان برد، پاشان من و هاوژینەکەم و خێزانەکەم دوای دەرچوون لە ئۆتۆمبێلەکە بە پێ بەرەو چیای عەبابیلی هەڵاتین.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆی ٧٦ هەزار کەس کە، پێنج هەزار کەسیان شەهیدبوون، ١٠ هەزار کەسیش برینداربوون، ئەوانی دیکەش ڕزگاریان بوو، بەڵام زۆربەیان کوێربوون، پەنامان بۆ ئێران برد، لەوێشدا کۆمەڵەی مانگی سوور کامپی بۆ دابینکردین لە ١٩ ناوچە، لە سیریاد نزیک هەڵەبجە تا کرمان لە نزیک فاو لە بەسرە. تا ئەمڕۆ ٧٠٠ شەهیدمان لە ئێران هەیە کە تەرمەکانیان دەرنەچووە، هەندێکیان لە گۆڕستانی زەهرا لە تاران بەخاک سپێردراون، لەکاتێکدا من لە کامپەکانی جوانبو، سەنغور، هیرسی و کامران ژیاوم.

 

دەربەدەری و گەڕانەوە

لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٨٨ ڕێگە بە هاوڵاتیانی هەڵەبجە درا بگەڕێنەوە شارەکەی خۆیان، بەڵام هەر زوو دەربەدەر دەکرێن بۆ ناوچە بێ بەرهەمەکانی باشووری وەک نەقرەت سلمان و عەرعەر و کوردجال لە نزیک هەولێر، لەوێ بەبێ هیچ خزمەتگوزارییەک دەژیان. دوای دوو ساڵ، لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی دووەمی کەنداو (١٩٩٠)، سنووردارکردنەکانی سەریان سووککران و گەڕانەوە بۆ سلێمانی. ئەو وتی: ئەگەر شەڕی کوەیت نەبوایە، سەدام حوسێن هەموومانی دەکوشت، بە زیندووی دەنێژاین،ئەو زیندانێکی ڕاستەقینەی بۆ دروستکردین.

 

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کاریگەرییەکانی بۆردوومانەکە تا ئەمڕۆش بەردەوامن، ٣٦ گۆڕی بەکۆمەڵ لە ناوچەی هەڵەبجە و دەوروبەری هەن، کە یەکێکیان هەزار و ٥٠٠ شەهیدی تێدایە، یەکێکی دیکەشیان ٤٠٠ شەهیدی تێدایە، ڕاپۆرتە پزیشکییەکان دەریدەخەن کە بەشێکی زۆری گیان لەدەستدانەکانی ئێستا هێشتا بەهۆی کاریگەرییەکانی ئەو چەکە کیمیاییانەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، تووشی شێرپەنجە بووە و نەخۆشخانەی ھیوا لە سلێمانی کە بە نەخۆشانی ھەڵەبجەوە ڕژاوە، سەری لێ شێواوە. زۆرێک لە منداڵەکان تەواوی خێزانەکانیان لەدەستداوە، لە ئێستادا ٥٠ کەس لە هەڵەبجە هەن کە لە کاتی کارەساتەکەدا هەموو ئەندامانی خێزانەکانیان لەدەستداوە.

 

بارودۆخی ئێستا و هیواکان بۆ داهاتوو

سەرەڕای ئەو کارەساتە، ستایشی خۆڕاگری ئەو هاوڵاتیانەی کرد کە ڕووبەڕووی مردن و کۆچکردن و دەربەدەری بوون، هەڵەبجە هاوشێوەی موسڵ و کوەیت سەرەتا پارێزگا بووە، دوای چەندین ساڵ بووە بە شارۆچکە، ئەوەی لەوەش سەرنجڕاکێشترە ئەوەیە کە ئێستا لەلایەن ژنێکەوە بەڕێوەدەبرێت، ژنانی هەڵەبجە خەباتکاری بەهێز و قارەمانن. داواشی لە حکومەتی عێراق کرد گرنگی بە هەڵەبجە بدات، خزمەتگوزاری و نەخۆشخانە دابین بکات، تاقیگە بکاتەوە بۆ گێڕانەوەی ژیان لەوێ.

 

کەشوور مولوود حەماویس هیوای خواست ئەم پێشانگایە بگوازرێتەوە بۆ بەغدا، لە پەرلەمانی عێراق نمایش بکرێت. داوای ئەمەی لەو بەرپرسانە کردووە کە سەردانی مۆزەخانەکەیان کردووە، بەڵام هێشتا ئەم خەونە بەدی نەهاتووە.