کۆمینەکان ڕێکدەخرێنەوە: بناغەی دیموکراتیک بەهێز دەکرێت

مزگین خەلیل، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی فورات ڕایگەیاند، کە کۆمین بنەمای بونیادنانی دامەزراوەیەکی کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەییە، کە لە ڕێگەی ڕێکخستنەوەی کۆمینەکانەوە ژێرخانی ڕێکخراوەیی و ژیانی کۆمەڵایەتی خۆیان بەهێزتر دەکەن.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- خۆبەڕێوبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە ماوەی ١٢ ساڵە وەک سیستەمێک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جێبەجێ دەکرێت، لەم دواییانەدا دەستی بە کارەکانی ڕێکخستن و بەستنی کۆنفرانسی کۆمینەکان کردووە.

 

سەبارەت بەو کارانەی کە لە سەرانسەری کانتۆنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دەدرێن، مزگین خەلیل، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی فورات، قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

"ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەیی بە کۆمینەکان دڵنیاییە"

مزگین خەلیل کۆمینەکانی بە "گرنگترین خانەی ڕێکخستنی کۆمەڵگە" پێناسە کردووە و وتی: سیستەمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی لەسەر بنەمای پڕۆژەی ڕێبەر ئاپۆیە کە نەتەوەیەکی دیموکراتیکیە،

 

هەر بۆیە ڕێکخستن و دامەزراندنی سیستەمی کۆمین پایەی سەرەکی ئەم سیستەمەیە، ئەگەر پێناسەی کۆمۆنەکان بکەی ، دەتوانین دڵنیا بین لەوەی کە گرنگترین سیستەم و خانەی ڕێکخستنی کۆمەڵگەن، هەر لەبەر ئەمەش کۆمۆن بنەڕەتیترین بناغەیە بۆ بونیادنانی دامەزراوەیەکی کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەیی، لە هەمان کاتدا کۆمین بەرجەستەترین ڕێکخراوە کە ژیانێکی هاوبەش و کۆمەڵایەتی جێبەجێ دەکات، ئەمەش هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە دەگرێتەوە.

 

"کۆمۆن جێگرەوەیەکە بۆ تاکگەرایی و دابەشکردنی کۆمەڵگە"

مزگین خەلیل باسی لەوە کرد، کە سیستەمی کۆمینەکان سیاسەتی دیموکراتیک و ژیانی ڕەوشتی و سیاسی مسۆگەر دەکات و درێژەی بە هەڵسەنگاندنەکەی دا بەم شێوەیە: “لەم دونیایەدا ئەوە دەزانرێت کە دەوڵەت و هۆشیاری دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی هەژموونی خۆیان بەسەر دابەشکردنی کۆمەڵگەدا کارپێکردووە، هەر لەبەر ئەم هۆکارە تاک لە کۆمەڵگە دابڕاوە و کۆمەڵگە لە حاڵەتی دابەشبووندا دەژی. لە بەرامبەر ئەم سیستەمەی دەسەڵاتدار و هەژموونگەرییەدا، سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک و بە تایبەتی سیستەمی کۆمۆنەکان، خۆی وەک جێگرەوەیەک نیشان دەدات، لە بەرامبەر هۆشیاری دەوڵەتی نەتەوەیی دابەشکردنی کۆمەڵگە، کۆمۆنەکان کۆمەڵگەی دەستەکۆمەڵی یەکدەخەن و ئەو لۆژیکە دادەمەزرێنن و تایبەتمەند دەکەن کە تاک بەبێ کۆمەڵگە و کۆمەڵگە بەبێ تاک نییە، بۆیە سیستمی ئێمە دژایەتی هەموو سیستمەکانی حوکمڕان و هەژموونخواز و باڵادەستەکان دەکات، لای ئێمە کۆمین خانەی بنەڕەتی سیستەمەکەمانە، لە هەمانکاتدا ناوەندی سیاسەتی دیموکراتیکییە، ڕێکخستنی ژیانی ڕەوشتی و سیاسییە، هەر لەبەر ئەمەش کۆمین لەم ئاستەدا گرنگی و واتای هەیە.

 

مزگین خەلیل ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای هەموو هەلومەرجەکان، کۆمۆنەکان بوونەتە شوێنێک کە هاوڵاتیان پشتی پێ ببەستن و وتی: سیستەمی کۆمۆنەکان لە ساڵی ٢٠١٤ەوە جێبەجێ کراوە، لەم ساڵانەدا کە خۆبەڕێوەبەری هەمیشە لە ناوەڕاستی هەڕەشە و هێرش و بارودۆخی نائاساییدا بوو، سەرەڕای ئەوەش کۆمۆنەکان بوونەتە شوێنێک کە گەلەکەمان بتوانێت پشتی پێ ببەستێت و سوودی لێ وەربگرێت.

 

"ئێمە سیستەمەکەمان زیندوو دەکەینەوە و لە عەقڵیەتی باڵادەست دەیپارێزین"

مزگین خەلیل سەبارەت بەو کارانەی کە ئەنجامیان داوە، ئەم خاڵانەی خستەڕوو: سەرنجمان داوە کە ژێرخانی ڕێکخراوەیی کۆمینەکان لاوازە و هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستی خوازراو، بە واتایەکی تر کۆمۆنەکان وەک جەستەن، بەڵام دەبێت ڕۆحێک بەم جەستەیە بدەین و لە کۆمەڵگەدا بژیهێنین، لەم چوارچێوەیەدا ئێمە وەک خۆبەڕێوەبەری بڕیارمان داوە چاکسازی لە کۆمۆنەکاندا بکەین و کارێکی لەو شێوەیە ئەنجام بدەین.

 

مزگین خەلیل جەختی لەوە کردەوە، کە کارەکانیان بۆ چاکسازییە، بەم شێوەیە سیستەمەکەیان لە عەقڵی دەسەڵاتدار و هەژموونگەرانە دەپارێزن، وتی: ئێمە ڕەخنە لە سیستەمی ناوەندی دەگرین و قبوڵی ناکەین، بۆ ئەوەی بتوانین سیستەمەکەمان لەم بیرکردنەوە بپارێزین، پێویستە کۆمینەکان مامەڵە لەگەڵ هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکان و چارەسەر و بڕیارەکان بکەن،

واتە دەبێت کۆمۆنەکان لە ئاستی کارگێڕی ناوخۆییدا ڕێکبخرێن و چالاک بکرێن، لە ئێستادا کارەکانی کۆنفڕانسەکانی کۆمینەکان بەمەبەستی دەستنیشانکردنی کێشەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بەو پێیە ئەنجام دەدرێت.

 

"کۆمین دەرفەتێکە بۆ بونیادنانی ژیانێکی کۆمەڵایەتی و هاوبەش"

مزگین خەلیل سەرنجی بۆ ئەو لیژنانە ڕاکێشا کە کۆمینەکان لەسەریان ڕێکدەخرێن، بەتایبەتی گرنگیدان بە ڕۆڵی ژنان و وتی: کۆمۆنەکان چەندین لیژنە لەخۆدەگرن کە بەپێی پێویستییە کۆمەڵایەتییەکان پێکدەهێنرێن، بۆیە دەبێت لیژنەی ئاشتەوایی دەستبەجێ مامەڵە لەگەڵ کێشەکانی پەیوەست بە گەڕەکەکان بکات و ببێتە ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردن، لە هەمان کاتدا لیژنەکانی خزمەتگوزاری و پەروەردە و خولی پەروەردەی، لە لایەکی تریشەوە لیژنەیەکی ژنان هەیە کە گرنگییەکی زۆری هەیە، لە ڕێگەی ئەم لیژنەیەوە پێویستە ژنان سیستەمی خۆبەڕێوەبەری خۆیان بونیاد ںبنێن و پاڵپشتی هەموو ژنانی گەڕەکەکە بکەن، چونکە کۆمین گەورەترین دەرفەتە بۆ بونیادنانی ژیانێکی هاوبەش و کۆمەڵایەتی و دیموکراتیک.

 

"ئێمە لەگەڵ لیژنەی نوێمان کولتووری پێکەوە ژیانی ئازاد مسۆگەر دەکەین"

مزگین خەلیل لەسەر ئەم پرسە وتی: لەگەڵ لیژنەی پێکەوەژیانی ئازاد گۆڕانی هۆشیاری زیاد دەکەین، هەروەها دوای چاودێریکردن و ئەنجامدانی کارەکان، لیژنەیەکی نوێمان زیاد کردووە، کە بریتییە لە لیژنەی پێکەوەژیانی ئازاد، بۆ ڕێکخستنی کۆمینەکان لە دیالۆگی کۆمەڵایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا، ئەم لیژنەیە لە چوارچێوەی گۆڕینی هۆشیاری کۆمەڵایەتیدا کاردەکات، لەبری هۆشیارییەکی پاشەکشەگەر و ڕەگەزی و باڵادەست، دەتوانین پێکەوە عەقڵیەت و ژیانێکی ئازاد و کۆمەڵایەتی بونیاد بنێین و کولتووری پێکەوەژیانی ئازاد مسۆگەر بکەین، ئەم لیژنەیەش دەبێتە وەڵامی ئەو سیستەم و هۆشیارییەی کە ساڵانێکە کۆمەڵگە بەتایبەتی ژنانی بە دیل گرتووە.

 

مزگین خەلیل، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردن، وتی: وەک خۆبەڕێوەبەری، ئامانجمان ڕێکخستنی ژێرخانی ڕێکخراوەیی و ژیانی کۆمەڵایەتیمانە لە ڕێگەی کۆمینەکانەوە، چارەسەرکردنی کێشەکانمان، چاککردنی خاڵە لاوازەکانمانە، بەم شێوەیە دەتوانین خۆمان لە سیستمە ناوەمدیەکان بپارێزین کە لایەنێک بەڕێوەی دەبات و لەبری ئەوە سیستەمێکی کۆمەڵایەتی دادەمەزرێنین کە پشت بە کۆمەڵگە ببەستێت.