میسر مافی تۆمارکردنی منداڵ بە دایک دەدات

ئەنجومەنی دەوڵەتی میسری مافی تۆمارکردنی منداڵ دوای لەدایکبوونی بە دایکان دەدات.

قاهیرە

 

ئەنجومەنی دەوڵەتی میسری لە بڕیارێکی نوێیدا مافی تۆمارکردنی منداڵ و ناسنامەی دوای لەدایکبوونی دەداتە ژنانی میسر، ئەم بڕیارەش لە بەرژەوەندی منداڵاندایە لە کاتێکدا باوک ڕەتیان بکاتەوە، یاخود بەهۆی کێشەی خێزانییەوە نەیانگرێتە خۆی، ئەم بڕیارەش لەکاتێکدایە کە چەندین منداڵ هەن کە بەهۆی جیابوونەوەی دایک و باوکیانەوە تۆماری لەدایکبوون و ناسنامەیان نییە.

 

لە میسردا کاتێک منداڵیک لەدایک دەبوو، پێویست بوو مێرد یان یەکێک لە ئەندامانی خێزانی ڕەگەز نێر لە کاتی پرۆسەی تۆمارکردنی منداڵی تازە لەدایکبوودا لەگەڵ ژنەکەدا بن و بڕوانامەی لەدایکبوونی بەدەست بهێنن.

 

بزوتنەوەی ژنانیش لە میسر ئەو بڕیارەیان وەک وەڵامێک بۆ فشاری کۆمەڵگا دانا لە دوای هاشتاگی Haqqi# کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەکرایەوە بۆ داواکردنی مافی ژنان بەسەر منداڵەکانیاندا، لەگەڵ ئەمەدا چەندین داواکاری دیکە هەیە تا ماف بدرێتە ژنان-دایک تا بتوانن منداڵەکانیان لە ناوەندەکان و خوێندنگەدا تۆمار بکەن و مامەڵەی یاساییان بۆ بکەن.

 

ت.پ