مونیرە ئەبوبەکر: لە ئێستادا ژنانی ئێزدی بە فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی" ێشەنگی شۆڕشی ئایندەن

مونیرە ئەبوبەکر، چالاکوان و ڕاوێژکاری سیاسی دەڵێت: لە ئێستادا ژنانی ئێزدی پێشەنگی شۆڕشی ئایندەن بە فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی"، چاوەڕوان دەکەم لە ئایندەیەکی نزیکدا بتوانن گۆڕانکاری گەورە بەرجەستە بکەن.

هێلین ئەحمەد  

 

سلێمانی_ ٣ی ئابی ٢٠١٤بوو، سەرەڕای درکردنی هاوڵاتیانی شەنگال بە هێرشی چەتەکانی داعش، و  ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پەدەکە لە مەترسییەکان بۆسەر گیانی هاوڵاتیان و ناوچەکە، کە لەڕۆژی ١ی ئابدا هاوڵاتیان لەبەردەم قایمقامیەتی شەنگال و بارەگایی پەدەکەیان ئاگاداری هەبوونی چەتەکانی داعش لە موسڵ و لە پاڵ شەنگالدا بوون، ئاگادار کردەوە و داوای پاراستنیانکرد، بەڵام بێباکانە هاوڵاتیانیان ئیزندا، پاشان لە لە ٢ی ئابدا دوبارە هاوڵاتیانی شنگال پەنایان بۆ هەمان جێگە بردەوە، ئاگاداریانکردنەوە شنگال لەبەردەم مەترسییەکی گەورەی تیرۆرستانی داعشدایە، بەڵام بە بیانووی بەرگریکردن لێیان دووبارە گوێیان بۆ نەگرتن، تا لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا ئەوەی گەلی شەنگال لێی دەترسان ڕویدا، چەتەکانی داعش گەیشتنە شەنگال و هێزەکانی پەدەکە و حکومەتی هەرێم سەرەڕای پێدانی بەڵێن بە هاوڵاتیان بۆ پاراستنی گیانیان، لە شنگال هەڵهاتن و هاوڵاتیانیان بۆ چەتەکان بەجێهێشت، ئیدی ئەوەی فریاکەوت چووە سەر چیاکانی دەوروبەری شنگال و ئەوەی کە مایەوە ا کۆمەڵکوژکران و فڕیندران، پاش هێرشەکان لە ٣ی ئابدا شەش هەزار و ٤١٧ کەس ڕفێندران کە لەناویاندا زۆربەی ژن بوون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ٧٠٠کەس ڕزگار کران، کە لە ناویاندا هەزار و ٣٠٠یان ژن بوون، لە ئاکامی بەرگرییەکانی گەلی ناوچەکە لە ڕۆژی یەکەمدا هەزار و ٥٠٠ کەس کە لە دژی چەتەکان بەرخۆدانیان ئەنجامدا کۆمەڵکوژ کران، ٢٨٠ کەسی دیکە لە کاتی ئاوارە بووندا گیانیان لەدەستدا، هەروەها لە چوارچێوەی ئەو کۆمەڵکوژییەدا ٨٩٠ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون، تا ئێستا ئێسک و پروسکی هەزار و ٥٠٠ کەس لە ٩٣ گۆڕی بە کۆمەڵ لە سنووری شنگال دۆزراوەتەوە و دەرهێندراون، گوومانیش دەکرێت ژمارەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان زیاتر بن و تا ئێستا بەشێکیان نەدۆزراوەتەوە. 

 

لە هەمان ڕۆژی کۆمەڵکوژیدا گەریلایانی ئازادی لە چیاکانی دەوروبەری شنگال بە هانای گەلی ناوچەکەوە هاتن و نەیان هێشت لەوە زیاتر کۆمەڵکوژی بەردەوامبێت، لە ئێستادا شەنگال خاوەنی سێ هێزی خۆپاراستننی یەبەشە، یەژەشە، ئاسایشی ئێزیدخان، کە سەدان ژنی ئێزیدی چەکی بەرخۆدانیان لە شان کردووە. 

 

"لە ئێستادا ژنان پێشەنگایەتی شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن" 

مونیرە ئەبوبەکر، توێژەر و ڕاوێژکاری سیاسی و چالاکوانی بواری ژنان، باس لە بارودۆخی ژنانی ئێزدی و ڕێکخستنیان لەئێستادا دەکات، وتی: ئێستا زۆر بەرەوپێش چووە و لە ڕابردوودا هاوڵاتیانێکی بەتواناو لێهاتوو و پێشەنگ و بەڕێوبەریان تێدا هەڵکەووتووە، بەڵام بەم ڕێژەیەی ئێستا نەبووە، ئێستا ژنانی ئێزدی خۆیان ڕێکخستووەو ڕێکخراو و پارتی تایبەت بە خۆیان هەیە، باڵی سەر بازی ژنانیان هەیە، کە لە نێوانیاندا خۆیان ڕێکخستووە و مەشق و خولی پەروەردەیی دەبینن، وەکو شەڕڤان و پێشـمەرگە کار دەکەن، لە ئێستادا ژنانی ئێزدی پێشەنگی شۆڕشی ئایندەن بە فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی"، چاوەڕوان دەکەم لە ئایندەیەکی نزیکدا بتوانن گۆڕانکاری گەورە بەرجەستە بکەن، لە نێوان کۆمەڵگەی ئێزدیدا لە هەموو ڕویەکەووە،  ژنانی ئێزدی ئێستا ئەرکێکی قورسیان هەیە، لەوانە شۆڕشی کۆمەڵایەتی و شۆڕشی ڕۆشنبیری و شۆڕشی رزگاریخوازی، هەنگاونان بەروە ئازادی لە ئەستۆیانداییە و خۆیان بۆ ڕێکخستووە لەنێو ژنان و پیاوانیاندا، جێگای هیوان، هەروەها هەوڵی بەرجەستە کردنی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازدیان"، داووە بەکردار. 

 

وتیشی: دەزانین کە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردووە، ژنانی هەر چوار پارچەکە لە یەک کاتدا چوونە بەر کاریگەری ئەو فەلسەفەیە، کارەکانی ژنان کەمی نەکردووە و خۆیان ڕێکخستووە و چ لەڕووی سەربازییەوە چ لەڕووی سیاسییەوە، یان ڕێکخراوی تایبەتی خۆیان، ئێستا کۆدەنگی ژنانی چوار پارچەکە لە کۆمەڵێک ڕێکخراوی هەرێمی و نێودەوڵتی دا کاردەکەن بونیان هەیە، هەوڵ بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی نەتەوەی ژنی کورد  لە هەموو پارچەکان کوردستان دەدەن، لە ئێستادا خوێندنەوەی ورد دەری دەخات، لە ڕۆژئاوادا پێشەنگایەتی شۆڕشی ئایندە لە لایەن ژنانەوە ئەنجام دەدرێت.  

 

" ئەو بارودۆخەی بەسەر شنگالدا تێپەڕی پێویستە بە جینۆساید بناسریندرێت"  

مونیرە ئەبوبەکر، ڕاوێژکاری سیاسی ئاماژەی بەوەکرد، ئەو بارودۆخەی هاوڵاتیانی شنگالی تێدابوو، دەری دەخات هاوڵاتیان و بە تایبەت ژنان بەرخۆدانی گەورەیان ئەنجام داوە، وتی: هاوڵاتیان  ژنانی ناوچەکە بە بارودۆخێکی سەختدا گوزەریان کردووە، ئەوەی بەسەر شنگال هات، مێژوویی گەورە بوو، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی هەندیک لە ڕۆشنبیران و سیاسەتمەداران و هەندێک لە وڵاتان هاتوونەتە وەڵام و داکۆکی دەکەن، هاوکار و پشتیوان و هەوڵدان بۆ بە جینۆسید ناساندنی کەیسی ئێزدییەکان لەئاستی ویستی ئێمەدا نییەو لەئاستی گەورەی کارە ساتەکەشدا نییە، دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زلهێزەکان زیاتر داکۆکی لە کەیسی ئێزدییەکان بکەن، زیاتر بە جینۆ ساید و کۆمەڵکوژی  بناسێنن، دەبێت قەرەبووی ماددی و مەعنەویان بکرێت، تاوانبارەکان چ لەسەر ئاستی تاکە کەسی چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بدرێنە دادگاو سزای خۆیان وەرگرن، تاکو ئێستا ئەوانەی کە دروستکەری داعش بوون سەردەستن تائێستا هیچیان ێنەکراووە، تائێستا  ناوچەی ئێزدییەکان ئاوەدان و قەرەبوو نەکراونەتەووە، کۆمەڵکوژی یاسای بۆ دانەنراووە، دەبێت هەموو دەوڵەتەکان کۆ دەنگ بن لەسەر بە جینۆساید ناساندنی، هەموو ئەو تاوانانەی کە ڕویانداووە ە واژوکراون لە ڕێککەوتنە نێودەوڵتییەکان، دەبێت لە دادگای لاهای کەیسی بۆ بکرێتەووە، تۆمەتباران سزا بدرێن، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەرێم کە دەستیان تیا هەبووە قەرەبووی ماددی مەعنەوی ئێزدییەکان بکەنەوە، گەرەنتی ئەوەش بکەن نەک بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی، بەڵکو هەر کۆمەڵگەیەک بێت دووبارە نەبێتەووە، ئەوەی ئێستا کراوە کەممە. 

 

مونیرە ئەبوبەکر لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئێمە خۆمان و کوردەکان و ئێزدییەکان و حکومەت نەمانتوانی وەبەرههێنان لەو بڕیاەدا بکەین کە لە ئەوروپا دەرچوو دەربارەی جینۆساید ناساندنی ئێزدییەکان، نەمانتوانیوە کە ئەم کەیسانە بقۆزینەوە بۆ ئەوەی جیهانی پێ شەرمەزار بکەین، کە ئێمە سەڕەڕای ئەوەی کە دەوڵەتی سەربەخۆمان نییە شەڕمان کردوو ڕووبەڕووی داعش بوینەوە لە بری جیهان، ژنانی ئێزدی دەبێت پێش هەموو شتێک لەناو خۆیان یەگرتوو بن، وتاری یەگرتوویان هەبێت و پەیوەندیان زۆر باشبێت لەگەڵ ژنانی پارچەکانی تری کوردستان، جگەلەوە دەبێت شۆڕشیان هەر سەربازی نەبێت شۆڕشی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەی بێت، دەبێت ئەو ژنانەی کە لە چوار چێوەی ماڵەکانن بخرێنە بەرخوێندن و کاریان بۆ دابین بکرێت، بۆ بەهێزکردنی ئیرادە و توانایان بەهێز بن و بتوانن لەگەڵ ئەواندا  بگەنە ئەو ئاستەی کە خۆیان داکۆکیکارن بۆی، چونکە بۆمان دەرکەوت کە ٢٠ هەزار چەکداری لێبوو بەڵام بەجێیان هێشت، خۆیان وا پەروەردەبکەن کە خۆیان داکۆکی لە ماف بکەن و بە هانای خۆیانەوە بچن، هیوادارم ڕۆژێک ببینم کە ئێزدییەکان بەئاواتی خۆیان گەیشتبن، چونکە پێکهاتە و ئاینێکی ڕەسەنی میزۆپۆتامیایە و کوردە، دەبێت ئەو ڕاستییە بزانین بۆ ئەوەی کۆمەڵگە تەواو بێت دەبێت هەموو پێکهاتەکانی بخوێنیتەوە، ئێزدییەکان کوردن و لە ئێمەن دەبێت لەگەڵیان بین و پشتیوانیان بین.