مەولودە پارلاک لە سیواس کوژرا
لە سیواس مەولودە لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا.
ناوەندی هەواڵ
لە گەڕەکی کارشیاک لە سیواس، رەحمی پارلاک هاوژینەکەی بە ناوی مەولودە پارلاکەوە بە چەقۆ دەکوژێت، لەپێش گەیشتنی پۆلیس و یەکە تەندروستییەکانی ١١٢ بۆ شوێنی ڕووداوەکە، مەولودە گیانی لەدەستداوە.
یەکە تەندروستییەکان تەرمی مەولودەیان گواستەوە بۆ کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی کۆماری سیواس. هەر لەوێدا ڕەحمی پارلاک لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
ت.پ