موهلیسە کنا یەکێک لە دایکانی ئاشتی گیانی لەدەستدا

ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی موهلیسە کنا، بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئیلح

 

 ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، موهلیسە کنا لە تەمەنی ٥٥ ساڵیدا بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، دایکە موهلیسە ماوەیەک پێش ئێستا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت و لە نەخۆشخانەدا چارەسەری وەردەگرت.

 

تەرمی دایکە موهلیسە لە نەخۆشخانە درایەوە بە خێزانەکەی و لە گوندی تلمسی ناوچەی ئیلح لە مەراسیمێکدا کە دایکانی ئاشتی و پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، بەشداربوون، نێژرا.

 

ت.پ