مۆڵەتی شەریفە محەمەدی کۆتایی هات و بۆ زیندان گەڕێندرایەوە

شەریفە محەمەدی، چالاکوانی کرێکاری، دوای گەڕانەوەی بۆ زیندانی "لاکان" بەهۆی کۆتاییهاتنی مۆڵەتەکەی، ڕووبەڕووی دۆخێکی ئاڵۆز بووەتەوە، لە کاتێکدا خێزانەکەی لە دۆخێکی سەختی تەندروستی و دەروونیدا دەژین.

ناوەندی هەواڵ

 

بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران لە گۆڕاندایە لەگەڵ توندتربوونی فشارەکان بۆ سەر چالاکوانان، سنووردارکردنەکان بۆ چالاکوانە مەدەنی و سەندیکاییەکان زیاتر دەبن و مەودای لێپێچینەوەکان بەرفراوانتر دەبن، ئەمەش وایکردووە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشداری بدەن لە کاریگەریی ئەو سیاسەتانە لەسەر ئازادییە گشتییەکان و توانای کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ بەردەوامبوون لە کارەکانی.

 

شەریفە محەمەدی، چالاکوانی کرێکاری ئەمڕۆ دوای تەواوبوونی مۆڵەتی سێ مانگ بەبێ درێژکردنەوەی مۆڵەتەکەی بۆ زیندانی ”لاکان” لە شاری ڕەشت گواسترایەوە، کەمپەینەکەی ڕوونیکردەوە، بڕیاری گواستنەوەی لە کاتێکدا بووە کە خێزانەکەی بەدەست بارودۆخێکی سەختی تەندروستی و دەروونییەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی دوای ئەوەی دایکی بەهۆی فشاری دەروونی و کێشەی دڵەوە خەوێندراوە لە نەخۆشخانە، ئەمەش نیگەرانی زیاتری لەسەر باشبوونی خێزانەکە دروستکردووە.

 

مۆڵەتەکەی شەریفە محەمەدی یەکەم دەرفەتی بوو بۆ بەسەربردنی کات لەگەڵ خێزانەکەی دوای زیاتر لە دوو ساڵ زیندان، بەڵام کۆتایی مۆڵەتەکەی جارێکی دیکە لێیانی جیاکردۆتەوە، بەو پێیەی گواستراوەتەوە بۆ زیندانی لاکان لە ڕەشت.

 

کەمپەینەکەی کە داوای ئازادکردنی بێ مەرج دەکات، جەختی لەسەر پێویستی وەستاندنی بەکارهێنانی ڕێکارە دادوەرییەکان و زیندانیکردن لە دژی چالاکییەکوانانی سەندیکا و داواکاری کرێکاران کردەوە، هەروەها داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی سەرجەم زیندانیانی سیاسی و ئایدیۆلۆژی کرد.