مەترسییەکی نزیک لە پشتگوێخستنی فایلی داعش لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە

ئەو هەڵمەتە ئاسایشەی لە کامپی هۆل دەستیپێکردووە، ئامانجی ڕێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی ئایدۆلۆژیای داعش و سنووردارکردنی چالاکییەکانی، بەو پێیەی شانەکان پێشهاتەکانی ناوچەکە دەقۆزنەوە بۆ خۆڕێکخستنەوە.

سیلڤا ئیبراهیم

 

حەسەکە-هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ،یەکینەکانی ژنانی ئاسایشی ناوخۆ،یەپەژە بە پاڵپشتی هێزەکانی سوەریای دیموکرات هەڵمەتێکی ئاسایشیان دەستپێکرد، لەسەر بنەمای زانیاری دەربارەی چالاکیی شانەکانی داعش لەناو کامپەکە،هەوڵدان بۆ دەرکردنی خێزانەکانی داعش بە قاچاخ لە کامپەکە. ئەم ئۆپەراسیۆنە درێژەپێدەری ئەو ئۆپەراسیۆنەیە کە لە کامپی ڕۆژ دژی شانە نووستووەکانی داعش ئەنجامدرا. کۆتا ڕشتنی هەڵمەتی ئاسایش پێنج ڕۆژە لە ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی نیسان ئەنجامدرا. بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەیاننامەیەک لەسەر ئەم بابەتە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە دەربکرێت.

 

ئەڤینار دێرک، ئەندامی فەرماندەیی گشتی یەپەژە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە مەترسییەکانی داعش هۆشداری داوە. دەڵێت: داعش نەک تەنها باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەڵکو لە هەموو جیهان هەڕەشە دەکات، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت بەرپرسیارێتی خۆی لەبارەی دۆسیەکەیەوە لە ئەستۆ بگرێت.


ئەڤینار دێرک، ئەندامی فەرماندەیی گشتی یەپەژە هۆکاری دەستپێکردنی هەڵمەتە ئاسایشیەکانی بە تایبەتی لەم قۆناغەدا ڕوونکردەوە؛ ئەو گۆڕانکاری و ڕووداوانەی ئەم دواییە لە سووریا ڕوودەدەن، سەرقاڵی هێزەکان بە بەرگریکردن لە ناوچەکە لە هێرشەکان، بەتایبەتی لە تورکیای داگیرکەر، شانەکانی داعش ئەم بۆشاییەیان قۆستۆتەوە بۆ ئەوەی خۆیان ڕێکبخەن.

 

ئاماژەی بە پێویستی کسمپەکە کرد بۆ دەستپێکردنی ئەم هەڵمەتە ئاسایشیە.دەڵێت: داعش لەڕووی ئایدیۆلۆژییەوە لە ناوچەکەدا ئامادەیە، بەڵام لەڕووی جوگرافییەوە هەوڵدەدات خۆی بەهێز بکات، ئێمە لەڕێگەی جموجۆڵ و چالاکییەکانیەوە شاهیدی ئەوە بووین کە ئامانجیان دامەزراندنی شانە خەوتووەکان، بڵاوکردنەوەی ئایدیۆلۆژیایە،جگە لە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر بازگەکان، ژمارەیەکی زۆر لە خاڵە سەربازییەکا، هەڕەشەکردن لە هەندێک تاک، ئەم چالاکییە تەنها لە کامپی هۆلدا سنووردار نییە، دەستی دەرەکی هەیە کە پشتگیری ئەم چالاکییە دەکات، چ لەناو کامپی هۆل ،چ لەناو کامپی ڕۆژدا، ئەو هێرشانەی تورکیای داگیرکەر ئەنجامی دەدەن پاڵپشتی شانەکانی داعش پێکدەهێنن. ئەو هێرشانەی  تورکیای داگیرکەر ئەنجامی دەدەن هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ کردەوە تیرۆریستییەکانی داعش نییە. هەردووکیان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن، زمانەکەیان کوشتن و خوێنڕشتنە.

 

ئاماژەی بە قوربانیدانی هاوڵاتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد بۆ بنبڕکردنی داعش وتی: جیهان شاهیدی ئەو قوربانیدانانەی یەپەژە و هێزەکانی سووریای دیموکرات و هاوڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە شەڕەکەیاندا دژ بە داعش، هەڕەشەی لە هەموو جیهان کرد بە مەترسییەکانی، جیهان دەزانێت کە لایەنگرانی ڕاستەقینەی داعش کێن، بەڵام بێدەنگن لەو بارەیەوە.

 

ئەڤینار دێرک باسی لە ڕۆڵی یەپەژە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژنان کرد، لە هەڵمەتی ئاسایشدا. دەڵێت: دەزانین زۆرینەی ئەوانەی لە کامپەکەدا ئامادەبوون ژن و منداڵن، ئەمە پێویستی بە هەوڵێکی گەورەی یەپەژە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژنان بوو. ئەوان بەڕاستی بەرپرسیارێتی ئەم هەڵمەتەیان لە ئەستۆ گرت، بەسەر هەموو ئاڵەنگاریەکاندا زاڵبوون، بۆ ئەوەی سەرکەوتنەکەی مسۆگەر بکات. ئەوان ڕۆڵی خۆیان گێڕا وەک پێویست لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاواوە تا ئەمڕۆ. ئەوان هەمیشە کردوویانە. وەڵامی گونجاویان داوە بۆ هێرشەکان ،چالاکیی شانەکانی داعش.

 

ئەو هەڵمەتە ئاسایشیەکانی بە 'ئەرێنی' هەڵسەنگاندو ڕایگەیاند، لە ماوەی هەڵمەتەکەدا چەند شانەیەکی داعش دەستگیرکراون، لەگەڵ دۆزینەوەی کەرەستەی سەربازی، چەک، پەرتووک، نیشانە کە بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیاکەیان و پەروەردەکردنی منداڵان و گەنجان بەکارهێنراون. ئەم هەڵمەتانە ئامانجیان سنووردارکردنی چالاکی شانەکانی داعش، هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراو، تۆڕە تیرۆریستییەکانیان، کە هەوڵی خۆڕێکخستنەوە دەدەن، یەپەژە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، و هێزەکانی سووریای دیموکرات، بەرپرسیارێتی مێژوویی، ئاسایش ،مرۆیی خۆمان لە ژێر ڕۆشنایی ئەو هەلومەرجەی ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبێتەوە جێبەجێ دەکەین، وایکردووە ناوچەکانمان سەلامەتترین بن لە سووریا.

 

ئەڤینار دێرک، ئەندامی فەرماندەیی گشتی یەپەژە ڕایگەیاند، "پرسی داعش تەنها خەمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتی تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، بەو پێیەی خێزانەکانی داعشی ئامادەبوو لە نەتەوەی جیاوازن، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر بەو پرسە هەڵناگرێت، بەشداری ناکات لە دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیانی.