منداڵانی کامپی مەخمور دژی بۆردومانی شوێنی یارییەکانیان گردبوونەوە
منداڵانی کامپی مەخمور لە دژی هێرشی فرۆکەی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کامپی مەخمور گردبوونەوە و لە بەیاننامەکەیەدا بۆردومانی شوێنی یاریکردنەکانیان شەرمەزار کرد.
مەخمور
دەوڵەتی تورکیا ٥ی حوزەیران بۆردومانی پارکی شەهید ئاریانی لەناو کامپی مەخموردا کرد، ئەو شوێنەی بۆردومان کرا، شوێنی یاریکردنی منداڵانی کەمپەکە بوو، دوێنێ منداڵان لە هەمان شوێندا گردبوونەوە و بەیاننامەیەکیان بۆ ڕایگشتی خوێندەوە.
پاش خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، غوربەت گیان ئارزوو لەسەر ناوی ئەنجومەنی منداڵانی مەخمور بەیاننامەکەی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەدا: ئێمەی منداڵانی كامپی شەهید ڕۆستەم جوودی، بەهۆی زوڵم و زۆری دەوڵەتی توركەوە، ناچاربووین زێدی خۆمان بەجێبهێڵین، ئێمەیش وەك منداڵان، مافی ئەوەمان هەیە، لە وڵاتێكی ئازاددا، بە ئازادانە بژین".
هەر لەبەیاننامەکەدا هاتووە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کورد بەردەوامە و کوشتنی کورد و منداڵانی کورد نابینێت: "ئەردۆغان، منداڵانی فەلەستین دەبینێت، بەڵام ئەو منداڵانە نابینێت كە خۆی دەیانكوژێت".
ت.پ