ململانێی بەردەوام زیاتر لە ٧ هەزار خێزان ناچار دەکات لە کۆردۆفانی ڕۆژئاوا هەڵبێن

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کرد، زیاتر لە ٦ هەزار خێزان لە شارۆچکەکانی نەهود و خاوی لە پارێزگای کۆردۆفانی ڕۆژئاوای سودان ئاوارە بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

 ململانێی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەردەوامە و لە ئەنجامدا هەزاران هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ملیۆنان کەسیش لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ئاوارەبوون.

 

ململانێکانی سودان پێی ناوە سێیەم ساڵی لەسەریەک، لەگەڵ بەردەوامی پێکدادانەکان، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەری سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی ١٢ی ئایار ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٧ هەزار خێزان لە شارۆچکەکانی نەهود و خاوی لە پ کۆردۆفانی ڕۆژئاوای سودان ئاوارە بوون.

 

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕۆژانی ١و ٢ی ئایاردا ٧هەزار و ٢٠٤ خێزان لە شارەکانی نەهود و خاوی ئاوارە بوون، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی ئاسایشی ناوچەکە و زیادبوونی پەرەسەندنی سەربازی. ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی پێکدادانەکانی نەهودەوە ٥٤٥١ خێزان ناچاربوون هەڵبێن، زۆربەیان ڕوویان لە شوێنەکانی ناو ناوچەکە کردووە، ئەوانی دیکەش ئاوارەبوون بۆ ناوچەکانی غوبەیش، واد بەندە، و سەلام لە ڕۆژئاوای کۆردۆفان، و ڕۆژئاوای بارا لە باکووری کۆردۆفان.

 

دووپاتی کردەوە کە شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە خاوی سەریهەڵدا، هەزار و ٦٧٨ خێزانی ناچار کرد بەرەو شارۆچکەکانی ناو خاوی و ڕۆژئاوای بارا هەڵبێن. هەروەها هێرشی سەر گوندی سەردابە لە ناوچەی خاوی لە ٢ی ئایاردا ٧٥ خێزانی ئاوارەبوون.

 

لە ٢ی ئایاردا هێزەکانی پشتیوانی خێرا شاری نەهودیان کۆنترۆڵکرد، کە دەکەوێتە سەر ڕێگایەک کە کۆردۆفان و دارفور بەیەکەوە دەبەستێتەوە.