مەکەگە: لە مانگی نیسان دوو ڕۆژنامەنووسی ژن دەستبەسەرکرون

مەکەگە ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکانی مانگی نیسانی ٢٠٢٥ی لە بەرانبەر مافەکانی مرۆڤ ئاشکرا کردو ئاماژەیبەوەکرد، لە مانگی نیساندا دوو ژنە ڕۆژنامەنووس دەستبەسەرکراون و ٩ژنە ڕۆژنامەوانی دیکەش لە زینداندان.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکانی مانگی نیسانی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا "مەکەگە"دا ئاماژە بەوەکراوە ژنانی ڕۆژنامەنووس بە هەموو جۆرێک ڕووبەڕووی فشار دەبنەوە و گوتی: "ئەو هەواڵانەی بۆ جەماوەر ئامادە دەکرێت، بە تاوان دادەنرێت و مافی وەرگرتنی زانیاری لە ڕێگەی سیاسەتی فشارەوە سەرکوت دەکرێت. ڕۆژنامەوانانە زیندانیکراوەکان لە مافە تەندرووستییەکانیان بێبەش دەکرێن و هەروەها لە هەموو مافەکانی ڕاگەیاندن دابڕێندراوون. ئەم دۆخەش پەڵەیەکی ڕەشە بە ئازادی ڕاگەیاندنی تورکیاوە.

 

کۆمەڵەکە ئاماژەی بەوەشداوە لەگەڵ فشارە جەستەییەکانیش، لە گۆڕەپانەکانی دیجیتاڵ میدیاش ئاستەنگی و بڕیاری لابردنی ناوەڕۆکەکان زیادی کردوە.

 

پێشێلکارییەکان لە بەرانبەر مافەکانی مرۆڤ و ئەو فشارانەی لە مانگی نیسان کراون:

دوو ڕۆژنامەوانی ژن دەستبەسەر کران.

 

لە داواکاری گشتی وتە لە چوار رۆژنامەوان وەرگیراوە.

 

لە بەرانبەر دوو ڕۆژنامەوان کردەوەی نەشیاو ئەنجام دراوە.

 

ڕێگری لە ڕووماڵی دوو ڕۆژنامەوان کراوە.

 

مافە مرۆییەکانی حەوت ڕۆژنامەوان پێشل کراوە.

 

دۆسییەی نوێ لە بەرانبەر سێ ڕۆژنامەواندا کراوەتەوە.

 

دوو ڕۆژنامەوان سزای سێ ساڵ و چوارمانگ زیندانی کردنیان بەسەردا سەپێندرا.

 

١٧ ڕۆژنامەوان بە ١١ دۆسیەیی جیاواز دادگای دەکرێن.

 

٩ ڕۆژنامەوانی ژن هێشتا لە زینداندان.

 

هەژماری دیجیتاڵ میدیایی دوو ڕۆژنامەوان داخرا.

 

مەکەگە بانگەوازی لە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان کرد کە بە بەرپرسیارێتی خۆیان هەستن، هەروەها داوای لە  دادگاش کردووە بە شێوەیەکی سەربەخۆ مامەڵە بکات و گوتی: "ڕۆژنامەوانی تاوان نییە، دەنگی هەر ڕۆژنامەوانێک کە نوێنەرەوەی حەقیقەتە دەنگی هەموو کۆمەڵگەیە. پشتیوانییەکانمان لە دژی فشار و سانسۆر مەزن دەکەین.