مۆڵێک لە هەولێر سوتا

بەهۆی سوتانی یەکێک لە مۆڵەکانی شاری هەولێروە، ژمارەیەکی زۆر لە دوکانەکانی مۆڵەکە سوتان و زیانەکانیشی بە سەرو ٣٠٠ هەزار دۆلار مەزەندە دەکرێت. ناوەندی هەواڵ

بەهۆی سوتانی یەکێک لە مۆڵەکانی شاری هەولێروە، ژمارەیەکی زۆر لە دوکانەکانی مۆڵەکە سوتان و زیانەکانیشی بە سەرو ٣٠٠ هەزار دۆلار مەزەندە دەکرێت. 
ناوەندی هەواڵ 
 
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە هەولێر کاتژمێر چوار و نیو باڵەخانەی (هەولێر مۆڵ)ئاگری گرت، زۆرینەی دوکانەکانی ناو باڵەخانەکەش سوتاون. 
 
بەپێی زانیارییەکان دوکانەکان زیانێکی زۆرییان بەرکەوتووە، نزیکەی ١٥٠ دوکان زیانیان بەرکەوتووە، قەبارەی زیانەکەش بە سەرو ٣٠٠ هەزار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
 
 
باڵەخانەی هەولێر مۆڵ دەکەوێتە سەر شەقامی ٣ مەتری لە پارێزگای هەولێر، تا ئێستا ئەم جاری سێیەمیەتی کە بەم شێوەیە دەستوێت، بەپێی زانیارییەکانی بەرگری شارستانی هەولێر هیچ سیستمێکی ئاگر کوژاندنەوە لە باڵەخانەکەدا نییە.