مەهناز حەداد کە بۆ لێپرسینەوە لە دۆخی کوڕە دەستبەسەرکراوەکەی چووە دادگا دەستبەسەر کرا
مەهناز حەداد کاخاکی، دایکی وەحید قاسمی، مامۆستای بایۆلۆجی لە پارێزگای خومراسان ڕەزوی کە دەستبەسەرەو بۆ لێپرسینەوە لە دۆخی کوڕەکەی چووەتە دادگا، دەستبەسەر کرا و ڕەوانەی هەمان زیندان کرا.
ناوەندی هەواڵ
مەهناز حەداد کاخاکی دوای لێپرسینەوە لە بارەی کوڕە دەستبەسەرکراوەکەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لەلایەن یەکینەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
ئەو گەنجە ناوی "وەحید قاسمی" مامۆستای بایۆلۆجی و نیشتەجێی پارێزگای خوراسان ڕەزوییە و لە چوارچێوەی سەرکوتکردنی خەڵکی مەدەنی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییە بەردەوامەکاندا دەستبەسەر کراوە.
مەهناز حەداد کاخاکی دوای نەمانی هەموو ڕێگاکانی تر، بۆ لێپرسینەوە لە کوڕەکەی چووە دادگای فەریمان، ٢١ی شوبات یەکینەکانی ئیتلاعات دەستگیریان کرد و بۆ زیندانی واکیل ئابادی شاری مەشهەدیان گواستەوە.
تۆمەتەکانی وەحید قاسمی بریتین لە "هاندانی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان"، "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم" و "کوفر"، هەمان ئەو تۆمەتانەیە کە ئاراستەی دایکی کراوە.