مەغریب، پیاوێک بە تفەنگی ڕاوکردن ژن و کچەکەی دەکوژێت

ئەنجامدانی تاوان و دەستدرێژی بەرامبەر بە ژنان لە وڵاتی مەغریب لە ساڵی ٢٠٢٠ بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ بە ڕێژەی لە ٪١٥.٤ زیادی کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

پیاوێکی تەمەن ٥٤ ساڵ لە شاری سالای مەغریب، هاوژینە تەمەن ٤٥ ساڵەکەی و کچە تەمەن ٢٤ ساڵانەکەی بە تفەنگی ڕاوکردن دەکوژێت، بە پێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی مەغریب، دوای لێکۆڵینەوە لە تەرمی دایک و کچەکە دەرکەوتووە شوێنەواری گولەی جۆری تفەنگ بە جەستەیانەوە هەبووە، بکوژەکەش لە شوێنی ڕووداوەکە بووە.

 

لە وڵاتی مەغریب توندوتیژی لەدوای هەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیادی کردووە، بە جۆرێک ٨٩٢ سکاڵا لەلایەن داواکاری گشتیەوە تۆمار کراوە، بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ئەنجومەنی نیشتیمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوان دەرکەوتووە لە ساڵی ٢٠٢٠دا ١٦ هەزار و ٤٦١ حاڵەتی دەستدرێژیکردن بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دراوە.

 

حاڵەتەکان لە ساڵی ٢٠١٩دا ١٤ هەزار و ٢٦١ حاڵەت بووە، بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ ڕێژەکە لە ٪١٥.٤ زیادی کردووە.

 

بە پێی ڕاپۆرتەکانی ساڵانەی مەغریب دەرکەوتووە وڵاتی مەغریب لە ڕیزبەندی ئەنجامدانی تاوان لە جیهاندا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لە پلەی ٤٥ دایە، هەروەها لە ئاستی کیشوەری ئەفریقا لە پلەی ١٣٣ دایە.

 

ت.پ