ماڵی خوێندنەوەی حەلەب؛ شوێنێکی ڕۆشنبیری کە یادی خەباتی ناگیهان ئاکارسەل دەکاتەوە

لە ئەکادیمیای شەهید ناگیهان ئاکارسەل لە شاری حەلەب، خەڵک پەرە بە بیری خۆیان دەدەن و زانیاری و فێربوونیان زیاد دەکەن.

سیلڤا مەنلا عوسمان

 

حەلەب- ئەکادیدمیای شەهید ناگیهان ئاکارسەل لە شاری حەلەب بە تایبەتی لە گەڕەکی شێخ مەقسعوود شەرقی لە یەکەم ساڵیادی تیرۆرکردنی لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لەلایەن هێزەکانی تورکیای داگیرکەری لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.

 

ماڵی خوێندنەوە بۆ بەدیهێنانی بەشێک لە خەونی ناگیهان ئاکارسەل دامەزرا، کە کردنەوەی ناوەندێک بەناوی ئەوەوە بۆ بڵاوکردنەوەی فەرهەنگ و هۆشیاری و زانست لەنێو خەڵکدا بەتایبەتی ژنان، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و سەرنووسەری گۆڤارێک بوو، هەر لە تەمەنێکی بچووکەوە حەزی لە خوێندنەوە و پەرتوک بوو، بەشداری لە ڕزگارکردنی ژنان و بەهێزکردنی خەباتیان و بەرگریکردن لە مافەکانیان دەکرد.

 

ناگیهان ئاکارسەل بەشداری شۆڕشی ژنانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد، ئەمەش وایکرد تورکیای داگیرکەری لە هەرێمی کوردستان بکاتە ئامانج، لەو ڕۆژەوە تا ئێستا دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بێ کاریگەر بوون بەهۆی هێرشە دووبارەبووەکانی سەر خاکەکەی لەلایەن هێزەکانی تورکیای داگیرکەرەوە.

 

مەبەست لە کردنەوەی ماڵی خوێندنەوە

زەینەب حەمۆ، ئەندامی ناوەندی ژنۆلۆی لە شاری حەلەب ڕایگەیاند، ئامانجی کردنەوەی ناوەندەکە دروستکردنی شوێنێکی هێمن و ڕێکخراو بوو بۆ خوێنەران و خوێندکاران بۆ ئەوەی یارمەتیان بدەن سەرنجیان لەسەر خوێندنەکەیان بێت، وتی: شوێنەکە بۆ تەمەن و گروپێکی دیاریکراو دیاری نەکراوە، بەڵکو گەورەکان و گەنجان و منداڵان دێنە لای ئێمە.

ماڵی خوێندنەوە پەرتوکی جۆراوجۆر پێشکەش دەکات، لەوانە بەرهەمی فەلسەفی و مێژوویی، ڕۆمانی نێودەوڵەتی، عەرەبی و کوردی، تەنانەت چیرۆک و گۆڤاری ڕەنگاوڕەنگ و وێناکراوی منداڵان کە هاندەری خوێندنەوەن، پەرتوکەکان بە چوار زمانی عەرەبی، کوردی، تورکی، ئینگلیزی بەردەستن.

 

جۆرەکانی پەرتوک

"کول کۆکوسو" (بۆنی خۆڵەمێش) کۆمەڵێک نووسینی شەهید ناگیهان ئاکارسەل "بروشور"ە. هەروەها پەرتوکی تایبەت بە خەبات و ئازادیی ژنان، داهاتوی شۆڕشی ژنان، فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی"، زنجیرەیەک پەرتوکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان (مانیفێست) و چەندین پەرتوکی مێژووی و چیرۆکی پێغەمبەران هەیە.

 

زەینەب حەمۆ باسی لەوە کرد، کە ماڵی خوێندنەوە زۆر بەناوبانگە، ەتی: ژمارەی ئەو کەسانەی کە دێن بۆ خوێندنەوە ڕۆژانە لە نێوان ٣٠ بۆ ٤٠ کەسدایە، کاتێک خوێندکارەکان خوێندن تەواو دەکەن، پەرتوکێک هەڵدەبژێرن بۆ خوێندنەوە و لەم چوارچێوەیەشدا، کاتە بەتاڵەکانیان لە بواری پەروەردە و زانستدا وەبەرهێناوە.

 

ڕوونیشیکردەوە، کە ماڵی خوێندنەوە شوێنێکە بۆ گفتوگۆی ئاشکرا و فێربوون لە چارەسەری ئەوانی تر، ئەمەش بەشدارە لە پەرەپێدانی هۆشیاری و زانیاری لای خوێنەران و خوێندکاران، وتی: مەڵەکە ڕۆژانە لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی تا ٩:٠٠ی شەو کراوە دەبێت و بێ بەرامبەرە.

 

یەکێک لە خەونەکانی ناگیهان ئاکارسەل ئەوە بوو کە ناوەندێکی خوێندنەوە نەک تەنها لە یەک شوێن، بەڵکو لە چەند شوێنێکدا هەبێت، هەروەها ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بیرۆکەی دامەزراندنی ناوەندێکی خوێندنەوەی بەناوی ئەوەوە پێشنیار کرد و ناوەندی توێژینەوەی ژنۆلۆژی حەلەب ئەم بیرۆکەیەی جێبەجێ کرد.

 

چالاکی

زەینەب حەمۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو چالاکییانەی لە ناوەندەکەدا بەڕێوەدەچن تەنها لە خوێندنەوەدا سنووردار نین، بەڵکو درێژدەبنەوە بۆ ئەوەی چەندین چالاکی ڕۆشنبیری لەخۆبگرن، وەک ڕۆژی زمانی کوردی، ڕۆژی ژنان، وتاردان لەسەر توندوتیژی دژی ژنان، وتارێکی ناساندن لەسەر ژنۆلۆژی، خولێکی پەروەردەی شەترەنج، چۆنیەتی دروستکردنی سێوی خۆشەویستی، نمایشی میوزیک، وانەی ئامێرەکان، و ئێوارانی شیعر.

 

ئەم ناوەندە هەموو ساڵێک لە ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید ناگیهان ئاکارسەل چالاکی ڕێکدەخات، چونکە ئەم بەروارە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کردنەوەی ناوەندەکە، چالاکییەکە باس لە کارەکانی ناوەندەکە لە ماوەی ساڵەکەدا لەخۆدەگرێت.