ڕۆمانی (کچانی دووکەڵ و ئاگر) ناسێندرا

لە مەراسیمێکی تایبەتدا رۆمانی (کچانی دووکەڵ و ئاگر) ناسێندرا، لەلایەن ئاڤا هوما نوسراوە بە زمانی ئینگلیزی نوسراوە، کەژاڵ ئەحمەدی شاعیر پێداچوونەوەی بۆ کردووە. سلێمانی

لە مەراسیمێکی تایبەتدا رۆمانی (کچانی دووکەڵ و ئاگر) ناسێندرا، لەلایەن ئاڤا هوما نوسراوە بە زمانی ئینگلیزی نوسراوە، کەژاڵ ئەحمەدی شاعیر پێداچوونەوەی بۆ کردووە.

سلێمانی

 

پاشنیوەڕۆی دوێنێ لە باخچەی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO لە شاری سلێمانی مەراسیمی ناساندنی کتێنی ( کچانی دووکەڵ و ئاگر) بە بەشداری ژمارەیەک لە نوسەران و کتێب دۆستانن ڕێکخرا.

 

ئەم کتێبە باس لە ژنێکی فێمینیستی کورد دەکات کە ناوی لەیلایە، ڕووداوەکانی لەشارەکانی مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەڵەبجە و ئەوروپادا ڕوودەدەن، باس لە خەباتی ژنان لە بواری کۆمەڵایەتی و شاخ دەکات.

 

ڕۆمانی (کچانی دووکەڵ و ئاگر) لە نوسینی ئاڤان هوما، بە زمانی ئینگلیزی لە وڵاتی بەڕیتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە مانگی ئایاری ئەم ساڵدا بڵاوبووەتەوە، لەلایەن شەفیقی حاجی خدر وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی، کەژاڵ ئەحمەدی شاعیر پێداچوونەوەی بۆ کردووە.

ئاڤا هوما، نوسەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، چالاکوانی مەدەنییە، لە ئێستادا لە وڵاتی ئەمریکا نیشتەجێیە.