ڕۆمانی دێلفین هۆرڤیۆر دەبێتە پڕفرۆشترین پەرتوک لە فەرەنسا
ڕۆمانی "ژیان لەگەڵ مردووەکانمان"ی نووسەری فەرەنسی دێلفین هۆرڤیۆر لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئایار/٥دا لە فەرەنسا خەڵاتی پڕفرۆشترین پەرتوکی بردەوە.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ئەو ئامارانەی هەفتانە لەلایەن ئێدیستا'وە بۆ هەڵسەنگاندنی بازاڕی پەرتوک لە فەرەنسا ئەنجامدەدرێت، نووسەری فەرەنسی دێلفین هۆرڤیۆر بە ڕۆمانی "ژیان لەگەڵ مردووەکانمان" توانی پێش نووسەری فەرەنسی غیوم میسوو بە پەرتوکی "ژیان ڕۆمانێکە" بکەوێت و پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.
ڕۆمانی "ژیان لەگەڵ مردووەکانمان" تیشکدەخاتە سەر نهێنییەکانی پەیوەست بە وشەگەلی مردن و ژیان، لەگەڵ ئەگەری بەستنەوەی بە ئێستای نیگەرانییەکانی کۆرۆنا یان ئەو ئایندە نادیارەی کە پێشبینی دەکرێت.
ئێدیستا ناوەندێکە بۆ هەڵسەنگاندنی بازاڕی پەرتوک لە فەرەنسا، لیستی هەفتانەی باشترین پەرتوکی فرۆشراو دەخاتە ڕوو، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئاڕاستەکردنی خوێنەر و ناوبانگی بڵاوکراوەکان هەیە لەسەر ئاستی جیهاندا.
ت.پ