مامۆستایەک لە سلێمانی لەلایەن دوو ماتۆڕ سوارەوە بریندار کرا

لەشاری سلێمانی لەلایەن دوو ماتۆڕ سوارەوە هێرشکرایە سەر مامۆستایەک بەناوی "ئاڵا محێدین" بەو هۆیەوە بریندارە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ١٤ی شوبات، مامۆستایەک بەناوی "ئاڵا محێدین" لە لایەن دوو ماتۆڕسوارەوە هێرشکراوتە سەری و لێی دراوە.

 

لەبارەی هۆکاری لێدانەکەیەوە، ئەو مامۆستایە وتوویەتی: هیچ دوژمنێکم نییە و ناشزانم ئەوانەی ئەو کارەیانکردوە کێن، بەڵام دوو ماتۆڕسوار بوون و بیانویان بۆ ئەو کارە ئەوە بوە کە بە ئۆتۆمبێلەکەم لە ماتۆڕەکەیانم داوە.

 

مامۆستا ئاڵا محێدین کە تەمەنی ٥٤ ساڵە ئاماژەی بەوەکردووە، بە بۆکس لە دەموچاویان داوە و لەکاتی لێدانەکەدا لەلایەن یەکێک لە دوو ماتۆڕسوارەوە ڤیدیۆی گیراوە.