مامۆستایەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری سلێمانی مامۆستایەکی ٤٦ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و هۆکارەکەشی نادیارە.
ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەری سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتن خێرا-١٢٢ سامان نادر، بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕاگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێکی تەمەن ٤٥ لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری سلێمانی خۆی خنکاند.
ئاماژەی بەوەش داوە ئەو ژنە پیشەی مامۆستایە و لە ماڵەکەی خۆیدا بە پەت خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە، لە ئێستادا تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی.
ت.پ