مامۆستایانی ڕۆژهەڵات: خاوەنداری لە زمانی دایکتان بکەن

مامۆستایانی زمانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایانگەیاند، کە لە ئێران زمانی دایکی پەروەردەیی زمانی فارسی بەسەر منداڵاندا دەسەپێنرێت و داوا لە خێزانەکان دەکەن کە بە زمانی دایکی خۆیان قسە لەگەڵ منداڵەکانیان بکەن.

هیما ڕاد

 

سنە- ژنان زیاتر لە گرنگی زمانی دایک تێدەگەن، ژنان ئامڕازی کردنەوەی قوتابخانەی زمانی کوردی بوون لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زارا محەمەدی بە تۆمەتی فێرکردنی زمانی کورد سزای زیندانی بەسەردا سەپێنراوە و ژنان سوورن لەسەر فێربوونی زمانی دایکیان و تا ئێستاش باجی قورسی بۆ دەدەن.

 

بە بۆنەی ڕۆژی ٢١ی شوبات، مامۆستایانی زمانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد و ڕایانگەیاند، کە زمانی دایک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی سیاسەتەکانی ڕژێمی ئێرانەوە ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە.

 

"زمانی دایک کلتوری کەسەکە دیاری دەکات"

"ه.م" مامۆستایەکی زمانی کوردییە کە چەند ساڵێک پێش ئێستا فێری ئەلفوبێی زمانی کوردی بووە ڕایگەیاند کە بە گوێگرتن لە گۆرانی کوردی ووتەی گەورەکان و بەهۆی بایەخدان بەئەدەبیات سودێکی زۆری لە فێربوونی زمانی کوردی وەرگرت و وتی: "زمانی دایک کلتوری کەسەکان دیار دەکات، ئەوانەی بە زمانی دایکی خۆیان قسە ناکەن ناسنامەی خۆیان نییە، ئەوانەی بە زمانی دایکی خۆیان دەدوێن، ئەو منداڵانەی فێری خوێندنەوە و نووسین دەبن، ڕێز لە زمانەکەیان دەگرن و دەزانن کە هیچ زمانێکی تر لەسەر زمانەکەیان نییە و لۆمەی زمانی خۆیان ناکەن".

 

هەروەها تیشکی خستەسەر گرنگیی زمانی دایک لەسەرتاسەری جیهانداو ئاماژەی بەوەدا کەگرنگی زمانی دایک لەهەموو جیهاندا وەک خۆیەتی و وتی: "ئەو نەتەوانەی کە پارچەکراون ڕووبەڕووی سنوردارکردنی دەسەڵاتی دەسەڵاتدار دەبنەوە و زۆر زمان ڕووبەڕووی هەڕەشەی لەناوبردن دەبنەوە، مرۆڤ نابێت ڕێگە بەمە بدات، بە زمانی خۆیان بژین و نەوەی نوێ فێر بکەن".

 

"ئێمە بەپێی دەرفەتەکانمان خۆمان فێری زمانی دایک دەکەین"

ه.م، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە خوێندنی زمانی دایک لە ئێران قەدەغەیە و وتی: "پێویستە هەموو خەڵک سەرەتا فێری زمانی دایک ببن و دواتر فێری زمانی فەرمیی وڵات ببن، ئێمە هیچ پشتگیرییەکمان لە دەوڵەتەوە وەرنەگرتووە لە فێربوونی زمانی دایکدا، خۆمان ئەم کارە دەکەین لەگەڵ دەرفەتەکانمان، زمانی کوردی یەکێکە لە زمانە گرنگەکانی جیهان، هەموو هەوڵەکانم ئەوەیە کە خوێنەر بە دروستی فێر بکەم".

 

دایکان دەبێت بە زمانی دایکیان لەگەڵ منداڵەکانیان بدوێن

"ه.م" بەبیری هێنایەوە کە زۆر خۆشحاڵە زمانی کوردی فێری پزیشک  و ئەندازیار و مامۆستای زانکۆ و ئەفسەر و دارتاش و کرێکار و سەرجەمی خوێندکاران لە تەمەنی ١٨ بۆ ٦٥ ساڵ کردووە و لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "فێربوونی کوردی لە شەش بەش پێکدێت، ئەلفوبێی ئارمی و ئەلفوبێی لاتینی، ڕێزمان، زنجیرەیەک ئەدەبیات و مێژووی ئەدەبیات و وەرگێڕان لە گرنگترین ئەلفوبێی کوردییە، لەبەرئەمە پێویستە فێربین کە لە قۆناغەکە بخوێنینەوە و بنووسین، ئێمە وشەکان و ڕستەکان دەزانین دایکان دەبێت بە زمانی دایکیان لەگەڵ منداڵەکەیان قسە بکەن گرنگترین ئەرکی ئەوان ئەوەیە کە منداڵەکانیان فێری زمانی دایکیان بکەن".

 

"خواستی ژنان بۆ فێربوونی زمانی دایک زیاترە"

مامۆستایەکی تری کورد بە ناوی "ن.ب" وتی: نزیکەی ١٠ ساڵە بێبەرامبەر زمانی کوردی فێری فێرخوازان دەکەم من بە جۆرێکی تر بژێوی ژیان دروست دەکەم، دەمەوێت خەڵک هان بدەم بۆ فێرکردن، بۆیە هیچ پارەیەکم وەرنەگرتووە، خواستی ژنان بۆ فێربوون گەورەترە، زۆرێک لە ژنان و دایکان جیاوازیان هەیە لە نێوان گرنگی زمانی دایک، دایکان منداڵەکانیان بە زمانی دایک پەروەردە دەکەن بە ڕای من بەس نییە تەنیا بە زمانی دایک قسە بکەین، بەڵکو گرنگە فێری خوێندنەوە و نووسین بە زمانی دایک ببین".

 

"بەرپرسیارێتی ژنان زیاترە"

بەداخەوە لە شاری سنە زۆر وشەی کوردی ون بووە، هەندێک جار گاڵتەیان پێدەکەن کاتێک بە زمانی کوردی قسە دەکەن، منداڵان بە زمانی فارسی هان دەدرێن و ئەمانە سیاسەتی ڕژێمن بۆ نەهێشتنی زمانی کوردی، ئەوەی کە دەتوانن دەیکەن، کورد دامەزراوەی سەربەخۆ بنیات دەنێت و زمانی کوردی فێردەکات، لە بارودۆخێکی وەهادا بەرپرسیارێتی ژنان لە جاران گەورەترە، دایکان لە یاری و لە گفتوگۆدا لە ماڵەوە پێویستە گرنگی بدەن و بە زمانی کوردی قسە بکەن".