مامۆستایانی ڕەققا: زمان ناسنامەی گەلانە
مامۆستایانی ڕەققا لەبەردەم ناوەندی کۆمیتەی پەروەردە لە شاری ڕەققا بە بۆنەی ڕۆژی جەژنی زمانی کوردی بەیاننامەیەکیان خوێندەوە و ئاماژەیان بەوەدا زمان ناسنامەی گەلانە.
ڕەققا
بەبۆنەی رۆژی جەژنی زمانی کوردی، کۆمیتەی پەروەردە و فکر لە شاری ڕەققا و مامۆستایان لەبەردەم ناوەندی کۆمیتەی پەروەردە بەیاننامەیەکیان خوێندەوە.
بەیاننامەکە لە لایەن ئەندامی کۆمیتەی پەروەردە خەدیجە ئیبراهیمەوە خوێندرایەوە و ئاماژەی بەوەدا: زمانی کوردی یەکێکە لە زمانە هەرە کۆنەکانی میزۆپۆتامیا و پاراستنی زمانی زکماکی و فێربوونی زمانەکە مافی هەموو کەسێکە، چونکە زمان بناغەی هەبوون و ناسنامەی گەلانە، لەبەر ئەوە دەبێت گەلی کورد زمانی خۆی بپارێزێت و بۆ پێشکەوتنی زمانەکەی خەبات بکات.
ت.پ