مامۆستایان و فەرمانبەران بازگەی دێگەڵەیان تێپەڕاند و ژمارەیەک مامۆستای ژن بریندار بوون
مامۆستایان و فەرمانبەران بازگەی دێگەڵەیان تێپەڕاند و گرژی دروست بوو، بەهۆیەوە ژمارەیەک مامۆستا بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سنووری سلێمانی ئەمڕۆ بەمەبستی چوونە هەولێرو داواکردنی مافەکانیان چوونە بازگەی دێگەڵە، دوای ڕێگرییەکان بازگەکەیان ێپەڕاندو گرژی لەنێوان هێزەکانی پەدەکەو مامۆستایان و فەرمانبەران دروست بوو،
بەهۆی ڕشتنی گازی فرمێسک رێژ لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە دۆخی تەندروستیان تێکچووە و توشی کۆکە و تەنگە نەفەسی بون.