مامۆستا میدیا عومەر: هەموو منداڵێک بە جیاوازی خۆیەوە مافی خوێندنی هەیە
مامۆستا میدیا عومەر دەڵێت: هەموو منداڵێک جیاوازە بەجیاوازیەکەی خۆیەوە پێویستە مافی خوێندنی هەبێت، مافی ژیان و یاری کردن و خواردنی تەندروست مافەکانی منداڵی ئاسایی چۆنە مافەکانی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتیش هەمان جۆرە.
دێرین ڕەحیم
سلێمانی-داهاتووی منداڵانی ئۆتیزم تا چەند بە شێوازی پەروەردەکردن و ئاستی خزمەتگوزارییە پەروەردەییەکانەوە گرێدراوە؟ پەروەردەی تایبەت دەتوانێت پردێک بێت بۆ گەشەپێدانی تواناکان، بەهێزکردنی سەربەخۆیی و دروستکردنی دەرفەتی فێربوون بۆ ئەم منداڵانە؛ بەڵام کەمی ناوەندی پسپۆڕ، نەبوونی کادری ڕاهێنراو و کۆسپە کۆمەڵایەتییەکان، هێشتا دەتوانن ڕێگر بن لە بەدەستهێنانی مافە پەروەردەییەکانیان. ئایا سیستەمی پەروەردە توانیویەتی وەڵامی پێداویستییەکانی ئەم منداڵانە بداتەوە، یان هێشتا خێزانەکان بە تەنیا ڕووبەڕووی ئەم بەرپرسیارییە قورسە دەبنەوە؟ چونکە هەر منداڵێک مافی فێربوون و دەرفەتی گەشەکردنی هەیە، بەبێ ئەوەی جیاوازییەکانی ببنە هۆی لەدەستدانی داهاتووی.
پەروەردەی تایبەت یەکێکە لە گرنگترین هەنگاوەکان بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گونجاو بۆ منداڵانی ئۆتیزم؛ چونکە هەر منداڵێک تواناکان، پێویستییەکان و شێوازی فێربوونی تایبەت بە خۆی هەیەو پێویستی بە ژینگەیەکی پەروەردەیی گونجاو هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت تواناکانی بگەشێنێت و لە قۆناغە جیاوازەکانی ژیاندا پێش بکەوێت، بوونی مامۆستایانی پسپۆڕ، بەرنامەی پەروەردەیی گونجاو و هاوکاریی بەردەوامی خێزان و قوتابخانە، دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ لە بەهێزکردنی تواناکانی ئەم منداڵانەدا بگێڕێت، لەگەڵ ئەوەشدا کەمیی ناوەندە پەروەردەییە تایبەتەکان، نەبوونی کادری ڕاهێنراو، تێنەگەیشتنی کۆمەڵگا و بارگرانیی دارایی لەسەر شانی خێزانەکان، هێشتا لەو ئاستەنگانەن کە ڕووبەڕووی زۆرێک لە منداڵانی ئۆتیزم و خێزانەکانیان دەبنەوە. بۆیە، پێویستە دامەزراوە پەروەردەییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان گرنگیی زیاتر بە دابینکردنی خزمەتگوزارییە تایبەتەکان بدەن و دەرفەتی فێربوون و گەشەکردن بۆ هەموو ئەم منداڵانە، بەبێ جیاکاری دابین بکەن، منداڵانی ئۆتیزم پێویستیان بە دەرفەت، تێگەیشتن و پشتگیری هەیە، نەک بە سنووردارکردنی خەون و تواناکانیان. پەروەردەی تایبەت نابێت تەنها وەک خزمەتگوزارییەکی لاوەکی سەیر بکرێت، بەڵکو دەبێت وەک مافێکی بنەڕەتی و هەنگاوێکی گرنگ بۆ داهاتووی ئەم منداڵانە ببینرێت؛ چونکە داهاتوویان تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندی بەو دەرفەتانەوە هەیە کە ئەمڕۆ بۆ فێربوون، سەربەخۆیی و بەشدارییان لە کۆمەڵگادا بۆیان دەڕەخسێنرێت.
"هەموو منداڵێک جیاوازەو بە جیاوازی خۆیەوە مافی خوێندنی هەیە"
مامۆستا میدیا عومەر، سەرپەرشتیاری پسپۆڕی پەروەردەی تایبەت وتی:هەموو منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت پێویستی بەسیستمیکی جیاوازە وەک منداڵێکی ئاسایی ناتوانیت فێری بکەیت، جاری واهەیە هەرچەندە ئەو منداڵە خاوەن پێداویستی تایبەتە بەڵام ڕێژەی زیرەکیەکەی لەمنداڵێکی ئاسایی زیاترە، دەبێت جیاواز فێربکرێت پەروەردەی تایبەت واتە وەک سیستمی قوتابخانە ئەو منداڵە فێرنابێت یان بەباشتر فێردەبێت واتە زیرەکەو ئاستی زیرەکیەکەی زۆرە، دەبێت زانیاری زیاتری بدەیتێ بۆیە بەمێشک دوانەکەوێت یان پێویستی بەڕوونکردنەوە هۆکاری زیاترە، پێی دەوترێت پەروەردەی تایبەت واتە جیاواز لەسیستمی قوتابخانە، میکانیزمی تێکەڵکردنەکە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانی بەوەدا ناوە کەهەموو منداڵێک مافی خوێندنی هەیە لەو قوتابخانەی نزیکی خۆیەتی بەس میکانیزمی تێکەڵ کردنەکە جیاوازە پێویستی بەگۆڕینی سیستمی پەروەردە هەیە، پیویستە بگۆڕێت و قوتابخانە بگونجیت بۆ ئەو منداڵەی خاوەن پێداویستی تایبەتە، نۆ نموونە منداڵێکی سەر کورسی جوڵاو گرفتی قادرمەی هەیە پێویستە ڕەمپی بۆ دابنرێت منداڵی هایپەر ئاکتیف ئیتس ئۆردەرە واتە زۆر دەجوڵێت و دانانیشێت هاوار دەکات، پێویستی بەوەیە ژورێک هەبێت، منداڵێک کاتێک لەسەرخۆیە بخرێتە ناو قوتابخانەوە، لەکاتێکدا کەتووشی ئیسراباتێک دەبێت بخرێتە ژوورەکە واتە گۆڕینی سیستەمی پەروەردە، ئامادەکردنی قوتابخانە بۆ ئەو منداڵەی کە دێتە ناو قوتابخانەکەی پێویستە گۆرانکاری بکرێت لەمێشکی منداڵی ئاساییدا، واتە پۆلەکە ڕابهینرێت کە ئێمە هەموومان جیاوازین بەهەموو جیاوازیەکانمانەوە ئیمە منداڵین ئەوەش بەرنامەی خۆی هەیە چایەڵ توو چایەڵ منداڵ بۆ منداڵ ئەم بەرنامەیە ئەوەت تێدەگەیەنێت کەمنداڵ هەموو منداڵێک جیاوازە بەجیاوازیەکەی خۆیەوە پێویستە مافی خوێندنی هەبێت، مافی ژیان و یاری کردن و خواردنی تەندروست مافەکانی منداڵی ئاسایی چۆنە مافەکانی منداڵێکی خاوەن پیداویستی تایبەتیش هەمان جۆرە.
"کەمی تێگەشتنی کۆمەڵگە گەورەترین ئاستەنگە"
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرترین ئاستەنگیەکان کە دیتەبەردەمیان کەمی تێننەگەیشتنی کۆمەڵگەیە گەورەترین ئاستەنگیە، خێزان بۆ هیلاکە کۆمەڵگە تێنناگات ئەو منداڵە پیویستی بەکۆیی کۆڕینی کۆمەڵگەیە پیویستی بەگۆڕینی ئەقلیەتی کۆمەڵگە هەموویەتی کەمنداڵیک خاوەن پیداویستی تایبەت بێت دایکەکە یان باوکەکە هیچ گوناعیکی نیە پیویستە تێبگەیت ئەو مندالە ڕەنگە لەداهاتودا منداڵی تۆ یان نەوەی تۆبێت پێویستە قبوڵ بکرێت بەهەموو شیوازێکی جیاوازی مندالەکەوە بەلام پیویستی بەڕۆشنبیرکردنەوەی کۆمەلگەوە هەیە ئێستا پیویستە راگەیاندن هیچ نەکات کۆمەڵگە ڕۆشنبیر بکاتەوە بەوەی کە ئەو مندالە مافی خوێندنی هەیە وەا مافی ژیان و شوێنە گشتیەکانی هەیە بەوشێوازەیی کەخۆیی هەیە.
مامۆستا میدیا عەمەر وتیشی: گرنگترین کار پێویستە حکومەت بیکات، دەبێت ئەم منداڵانە مووچەیان هەبێت نابێت ١٥٠هەزار یان پێویستە ٤٠٠هەزار کەمتر نەبێت، دەبێت گۆڕانکاری لە موچەی لە منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەتدا بکرێت، مندال زۆر پیویستی بەپارەیە جونکە هەموو جۆرە خواردنێک ناخوات و حەفازەیان هەیە کرێمی بۆ بەکاردەهێنرێت، منداڵیکی سەر کورسی جوڵاو کاتێک کورسیەکەی دەشکێت پیویستی بە پارەیە ،منداڵیک بیستۆکی لەگوێدابێت نرخەکەی گرانە، منداڵانی حەکاز ئەوانەی گۆچانیان هەیە پێویستیان بەگۆچانە، ئەمانە پێداویستییە پێویستە حکومەت دابینی بکات، کۆی کۆمەڵگە پێویستە بیر لەوە بکاتەوە کە بەهەموومان خیزانە گەورەکە یارمەتی ئەو ماڵە بدەن کە منداڵە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکەی هەیە، ئەگەر یارمەتیەکەش کەم بێت پێویستە یارمەتیان بدەن، هەروەها پێویستە بەرپرسانی حکومی زیاتر پاڵپستی شوینە حکومیەکان بن نەک ڕیکام بۆ شوێنە ئەهلیەکان بکەن تۆ وەزیری دەزگایەکی حکومیت پێویست ناکات پشگیری شوێنکی ناحکومی بکەیت دژی مەوەستە بەڵام پشتگیری شوێنە حکومیەکان بکرێت و شوێنی حکومی زیاتر بکرێت، لەهەمووی گرنگتر دابینکردنی مامۆستای پەروەردەی تایبەتەو بکرێن بەوانەبێژ هیچ شوێنک پێویستی پێنەبێت، بەڵام منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەزیادبووندایە پێویستی بەمامۆستای پەروەردەی تایبەت هەیە پێویستە دەرگا بکرێتەوە بۆ مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت ببن بەوانەبێژ، مندالانی خاوەن پێداویستی تایبەت کەم بەشداری چالاکیەکان دەکەن لەبەرئەوەی ئەو مندالانە جیاوازن.
ئەوەشیخستەڕوو کە هەموو کۆمەڵگە حەزی بەمنداڵێکە لەسەرخۆو زیرەک و بەتوانابێت، وادەزانێت دنیا بەس ئەم منداڵانەیە ئەم منداڵانە ئەگەر چالاکیشیان پێبکرێت کەمە، پیویستە حکومەت سەرپەرستی بکات ئەو چالاکیانە چۆنە وە پێویستە چالاکیەکان بەردەوام بێت، تەنیا بۆ شتێکی کاتی نەبێت، ئەو چالاکیانەی بۆ منداڵانی ئۆتیزم دەکرێت کەمن تەنیا ڕێکخراویک دەیکات، چالاکیەکان پێویستە بەردەوام بێت، ئەم ڕێکخراوانەی کۆمەڵگەی مەدەنی هەموویان بابێکیان هەبێت بۆ ئەوەی خزمەتی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بکەن، بۆیە بەردەوام جەخت لەم منداڵانە دەکەینەوە گەورە دەبن و دەچنە کۆمەڵگەوە کە بەگەورەی ڕۆشت هەموو کردارەکانی وەک خۆیی دەمێنێت ناتوانیت گۆڕانکاری هەڵسوکەوتی تێدا بکەیت، هەتا منداڵە دەتوانیت گۆرانکاری لەهەڵسوکەوتیدا بکەیت، گرفتەکانی کۆمەڵگەش ئەوەیە لەم خێزان و منداڵە تیناگات.
"خێزانی منداڵانی خاوەن پیداویستی تایبەت لە کۆمەڵگە دوور دەکەونەوە"
لەکۆتایی قسەکانیدا مامۆستا میدیا عومەر ئاماژەی بەوەکرد، دایک وباوک هەموو ئاستەنگیەک دێتە بەردەمیان دوورە پەرێز دەبن لەکۆمەلگە ناتوانن بچنە هیچ شوێنێک چونکە ئەو منداڵە لایەنی دەروونی باش نییە، هەندێکجار دەقیژێنیت،هاری دەکات داوای کەلوپەلی سەرمێزەکە دەکات یاری پێدەکات و شت دەشکێنیت، بۆیە خێزانەکان دوورە پەرێزن دووردەکەونەوە لەکۆمەڵگە کێشەکە لەوەدایە خزم و کەسوکاریش هاتوچۆیان ناکات واتە ئەو ماڵەیان قبول نییە بەوجۆرەی کەهەیە پێویستە هەمووی تێگەیشتوو بێت بەرامبەر ئەوەی ئەو خێزانە قبوڵ بکرێت بەمندالەکەیەوە کەهەیەتی نەک گاڵتەی پێبکرێت لەبەرئەوەی ئەو منداڵەی هەیە، هیوادارم هەموو ڕاگەیاندنەکان کار لەسەر ئەوەبکەن کە کۆمەلگە ڕۆشنبیر بکەنەوە، بەرامبەر بەمندالانی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەو مندالانە هیچ گوناعێکیان نیە بۆ ئەوەی لەکۆمەڵگەیەکدا پەراویز دەخرێن، یان موچەیەکیان نییە، پێویستە حکومەتی هەرێم بیریان لێبکاتەوە کە موچەیان بۆ دابین بکات، پێویستە کۆمەڵگەش تیگەیشتووبێت بەرامبەر منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت.