لەیلا ئارزو ئیلهان: دەبێت سەرەتا ئەو سیاسەتانەی کە بووە هۆی کۆچکردن کۆتایی پێبێت
لەیلا ئارزو ئیلهان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عشتار ڕایگەیاند، خەڵکی کامپەکە ئیرادەیەکیان هەیە سەبارەت بە گەڕانەوە، ئەگەر ڕووبدات، پێویستە لەسەر بنەمای ئەو پارادایمە بێت کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەرەی پێداوە.
مەخموور
دانیشتووانی کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بەهۆی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا و سووتاندنی گوندەکان لە ساڵانی نەوەدەکاندا کۆچیانکرد، دواجار دوای گەشتکردنیان بۆ چەند کامپێک لە ماوەی چەند ساڵێکدا، دواجار لە شاری مەخموور نیشتەجێ بوون، خەڵکی کامپەکە بە زەحمەت و ماندووبوونیان بیابانێکی وشکیان کردووە بە شوێنی ژیان و لەگەڵ ئەو خەباتەی کە ساڵانێکە بەردەوامە، لاپەڕەیەکی زێڕینیان کردۆتەوە.
سەبارەت بە گەڕانەوەی کۆچبەرەکان لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، لەیلا ئارزو ئیلهان ڕایگەیاند، کە خەڵکی کامپەکە بەهۆی ستەم و سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیاوە بوونەتە کۆچبەر، هەروەها ئەو پێکهاتەیەی ئێستا لە کامپەکەدا هەیە، پێش ئەوەی ببێتە کۆچبەر، پێشتر پەیوەندییەکی لەگەڵ تەڤگەری ئاپۆ لە ناوچەی بۆتان و هەکاری دروستکردبوو، لەگەڵ ستەم و سیاسەتە جینۆسایدییەکانی دەوڵەتی تورکیا دژی باکووری کوردستان و گەلی کورد، هەزاران کەس لە ناوچەی بۆتان کۆچیانکرد بۆ باشووری کوردستان، دەزانین دەوڵەتی تورکیا بە مەبەستی نەهێشتنی خەباتی ئازادیخوازی کورد بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ و تەواوکردنی جینۆساید دژی گەلی کورد ئەو سیاسەتانەی جێبەجێ کرد، لە ئەنجامی ئەو سیاسەتانەدا هەزاران گوندی کوردی سووتێنران و وێران بوون، هەروەها هەزاران مرۆڤی کورد بێسەروشوێن کران و کوژران، خەڵکی کامپەکە ڕێگای خەباتیان هەڵبژارد بۆ ڕزگاربوون لەم سیاسەتەی جینۆساید و ملکەچبوونانە.
”سیستەمێکی خۆبەڕێوبەری ژنان دامەزرا”
لەیلا ئارزو ئیلهان، وتی: هێزە دەسەڵاتدارەکان هەوڵیاندا کۆچکردن وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتکردن و لەناوبردنی کولتوور و زمانی کۆمەڵگەکە بەکاربهێنن، بەڵام کۆمەڵگەی کامپی کۆچبەران کامپی پەنابەرانی مەخمووریان گەڕاندووەتەوە بۆ پێگەی خەبات، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەم کامپی پەنابەرانەوە، دانیشتوانی کامپەکە سیستەمێکی خۆبەڕێوەبەرییان لەسەر بنەمای ژیانی کۆمەڵایەتی و کۆمین دامەزراندووە، جێگای ژن لەم سیستەمەدا دەرفەتێکی گەورە و بەهایەکی پیرۆز بوو، لەناو سیستەمی کۆمەڵایەتیدا سیستەمێکی خۆبەڕێوبەری بۆ ژنان دامەزرا، بێگومان ئەم سیستەمە خۆبەڕێوبەریە کە دامەزرا، ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی بووەوە، چونکە دەزانین هەرچەندە ئەو کۆمەڵگەیەی لە مەخموور نیشتەجێ بووە خەڵکی ناوچەی بۆتانن، بەڵام هەندێک کاریگەریی کولتووری فیۆداڵی لەلایەن هێزە دەسەڵاتدارەکانەوە دروست بووە، کە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەش هەبووە، ژنان وەک ناوەندی کۆمەڵگە هەژمار نەدەکران، بەڵکو وەک ئەندامی لاوەکی هەژمار دەکران.
”لەگەڵ هەر هەنگاوێکدا ژنانی کامپەکە خۆیان لەگەڵ تەڤگەرەکەدا دەناساند”
لەیلا ئارزو ئیلهان، وتی: هەرچەندە سیستەمەکە ویستویەتی سیستەمێکی پیاوسالاری بەسەر کۆمەڵگەی ناوخۆییدا بسەپێنێت، بەڵام کۆمەڵگەی ناوخۆیی بە تەواوی لە بەهاکانی کۆمەڵگەی سروشتی و کۆمین نەبڕاوە، هەروەها لەبەر ئەو هۆکارەنە ژنانی کامپەکە توانیان لە ماوەیەکی کورتدا خۆیان تێکەڵ بە سیستەمی کامپەکە بکەن، ئەم سیستەمە لە ساڵانی سەرەتای سەردەمی پەنابەران دامەزرا و ئەمڕۆ بە ئەنجومەنی عەشتار پێناسە دەکرێت، ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەرپرسیارێتی هەبوون و ئەو مافانەی کە لە ئەنجامی ئەم بەرپرسیارێتیانەدا بەدەست هاتوون،
لەگەڵ هەر هەنگاوێکی تەڤگەری ئازادیدا، ژنانی کامپەکە خۆیان لەگەڵ توڤگەریەکەدا دەناساند، ئەم توڤگەریە ڕێکخستنی خۆبەڕێوبەری ژنانی جێبەجێ کرد، کە سیستەمێکی هاوسەرۆکایەتی پێکهاتەکانی کۆمەڵگە وەک ژن و پیاو پێکەوە ڕێکدەخەن، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت سیستەمێکی کۆمەڵایەتی بە پێشەنگایەتی ژنان لە کامپەکەدا دامەزرا.
”ژنانی کامپەکە باجێکی زۆریان داوە”
لەیلا ئارزو ئیلهان ئاماژەی بەوەدا، کە کۆمەڵگەی کامپەکە لەسەر بنەمای هۆشیاری کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی و ڕزگاریخوازی ژنان خۆی ڕێکدەخات، سەرەڕای ئەو هەموو هێرش و سیاسەتە سەختانەی کە بۆ سەر کامپەکە ئەنجام دەدرێن، کۆمەڵگەکە توانیویەتی تا ئەمڕۆ خەباتی خۆی زیاتر بکات، ئەمەش لە سایەی دەستکەوتەکانی کۆمەڵگەی کامپەکەدایە، کە ژنان پێشەنگایەتی دەکەن، هەروەها ژنانی کامپەکە باجێکی زۆریان دا، دەستکەوتەکانی ئێستا دەرئەنجامی ئەو باجانەن، پاراستنی ئەمانە دەتوانرێت بە ڕێکخستن و ئیرادەیەکی بەهێزتر و دروستکردنی لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش بەدەستبهێنرێت.
”خەڵکی کامپەکە پیلان و هێرشەکانیان بۆ ڕێکخراوەکەیان پووچەڵ کردەوە”
لەیلا ئارزو ئیلهان وتی: هەر هێرشێک بۆ سەر پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ کاریگەری لەسەر کامپەکە هەبووە بە ڕوانگەی مانیفێستۆی ”کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک” کە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥دا ڕاگەیەندرا، دروستکراوە، هەروەها دەبینین کە ڕێبەر ئاپۆ جارێکی دیکە لە ڕێگەی میتۆدی ئاشتیانە و دیموکراتیکیانە هەوڵی ڕێگریکردن لە جینۆسایدی گەورە لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات.
”ئەو خەباتە ٣٢ ساڵەی کە بەڕێوەچووە، بە ئازادی و قبوڵکردنی زمان و کولتووری کوردی، بەدی دێت”
لەیلا ئارزو ئیلهان لەم پڕۆسەیەدا سەرنجی بۆ دۆخی کامپی پەنابەرانی مەخموور ڕاکێشا و وتی: بارودۆخی کامپەکەش لە چوارچێوەی پەرەپێدانی دەستپێشخەریی ”کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک”دا باس دەکرێت، کۆمەڵگەی کامپەکە چەندین جار نیگەرانیان دەربڕیوە کە ئەگەر کامپەکە کە ماوەی ٣٢ ساڵە لەسەر ڕێڕەوی کۆچبەران بووە، کۆتایی بەم پرۆسەیە بهێنێت، چۆن دەبێت، ئەو خەباتە ٣٢ ساڵەی کە بەڕێوەچووە، بە ئازادی و قبوڵکردنی زمان و کولتووری کوردی، بەدی دێت، خەڵکی کامپەکە ئیرادەیەکیان هەیە سەبارەت بەو گەڕانەوەیەی کە ڕوودەدات، ئەگەر ڕووبدات، گەڕانەوەکە لەسەر بنەمای ئەو پارادایمەی ڕێبەر ئاپۆ دایناوە پەرەی پێدەدرێت،
ئەو ئیرادەیەی کەژنان و خەڵکی کامپەکە پەرەییان پێداوە، لەسەر بنەمای گەڕانەوەی کەرامەت دامەزراوە، سەرەتا دەبێت کۆتایی بەو سیاسەتانە بێت کە کۆچکردنی لێکەوتەوە، زمان و کولتوور و ناسنامەی کوردیش قبوڵ بکرێت.