لەیلا مستەفا خەڵاتی جیهانی شارەوانی بەدەستهێنا

خه‌ڵاتی شاره‌وانی جیهانی نمونه‌یی له‌ ساڵی ٢٠٢١ له‌ رۆژئاوا درا به‌ ژنێکی کورد.

خه‌ڵاتی شاره‌وانی جیهانی نمونه‌یی له‌ ساڵی ٢٠٢١ له‌ رۆژئاوا درا به‌ ژنێکی کورد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمساڵ ٩ کەس لە سەرتاسەری جیهان بە شایستەی وەرگرتنی خەڵاتی شارەوانی جیهانی هەڵبژێردران، یەکێک لەو ٩ کەسە، لەیلا مستەفا سەرۆکی شارەوانیی ڕەققەیە، کە سەربە خۆبەڕێوەبەریی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریایە.

لە ڕاگەیەندراوی  کۆمیتەی خەڵاتی شارەوانی جیهاندا، هاتووە: "ئەم خەڵاتە دەبەخشرێتە لەیلا مستەفا سەرۆکی شارەوانی ڕەققەی سوریا، بەهۆی هەوڵدانەکانی بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ئەو شارە دوای داگیرکاریی داعش.

 

لەیلا مستەفا ئەندازیاری شارستانییە، لە سی ساڵیدا وەک  هاوسەرۆکی شارەوانی ڕەققە هەڵبژێردرا، ناوبراو هەوڵێکی زۆری خستە گەڕ بۆ ئاوەدان کردنەوەی شارەکە پاش شکستی داعش.

 

خەڵاتی شارەوانی جیهان "World Mayor Award" هەر ساڵە و بەپێی هەڵسەنگاندنی کاری سەرۆک شارەوانییەکان و بەتایبەتیش کوالێتیی خزمەتگوزارییەکانیان لە شارەکان، لە ئاستی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی دەبەخشرێت.