لەیلا مستەفا بووە براوەی خەڵاتی شارەوانی جیهانی
بە هۆی ئەو هەوڵانەی لەیلا مستەفا لە میانەی کارەکانی بۆ ئاوەدانکردنەوە شارەکەی ئەنجامی داوە، بووە براوەی خەڵاتی شارەوانی جیهانی. ناوەندی هەواڵ
بە هۆی ئەو هەوڵانەی لەیلا مستەفا لە میانەی کارەکانی بۆ ئاوەدانکردنەوە شارەکەی ئەنجامی داوە، بووە براوەی خەڵاتی شارەوانی جیهانی.
ناوەندی هەواڵ
لە کۆی نۆ کەس خەڵاتی شارەوانی جیهانی بۆ ساڵی ٢٠٢١ درایە سەرۆکی شارەوانی ڕەقا "لەیلا مستەفا".
بۆ ئەمساڵ لە سەرتاسەری جیهان نۆ کەس دەستنیشانکرابوو کە شایستەی وەرگرتنی خەڵاتی شارەوانی جیهانی بوون، لە کۆی ئەو نۆ کەسە خەڵاتەکە بەخشرایە سەرۆکی شارەوانی ڕەقا کە سەربە خۆبەڕێوبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە.
کۆمیتەی خەڵاتی شارەوانی جیهانی لەوبارەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، ئەم خەڵاتە دەبەخشرێتە ئەو کەسەی شایستەی بێت، لەیلا مستەفا بە هۆی هەوڵەکانی بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ئەو شارە دوای داگیرکاریی داعش بە شایستەی ئەم خەڵاتە دەزانرێت.
خەڵاتی شارەوانی جیهان (World Mayor Award) هەر ساڵە و بەپێی هەڵسەنگاندنی کاری سەرۆک شارەوانییەکان و بەتایبەتیش چالاکی و خزمەتگوزارییەکانیان لە شارەکان، لە ئاستی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی دەبەخشرێتە چەند سەرۆک شارەوانییەک لە سەرتاسەری جیهان.