لەڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو ژن گیانیان لەدەستدا

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسی دیکەش برینداربوون.

گەرمیان

 

بەیانی ئەمڕۆ، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا، لە نزیک بازگەی کوباشی لەنێوان شارەدێی گوڵاڵە و شارۆچکەی خانەقین، ۱۷ کەس بوونە قوربانی.

 

تەلعەت ڕەفعەت، بەرپرسی ئەمنی نەخۆشخانەی خانەقین، ڕایگەیاند: لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێکی  جۆری پیکئاب لەگەڵ کۆستەرێکدا، چوار کەس گیانی لەدەستداوە، دوو ژن و پیاوێک و منداڵێک، ۱۳ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

هەروەها وتیشی: سەرجەم قوربانیەکان خەڵکی خانەقینن و بەمەبەستی سەردان بۆ خوارووی عێراق بەڕێکەوتوون، بریندارەکان بەشێکیان ژنن و لە نەخۆشخانەی خانەقینن بەمەبەستی چارەسەر و دۆخی هەندێکیان جێگیر نییە.

 

ت.پ