لەتونس ٧٨٪ ی ژنان لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت

وەزیری ژنان و خێزان و منداڵ و بەساڵاچووانی تونس ئەمەل موسا باسی لەتوندوتیژییەکانی سەر ژنانی تونس کردو ڕایگەیاند کەپێویستە هەوڵ بدرێت بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگاو نەهێشتنی توندوتیژی.

وەزیری ژنان و خێزان و منداڵ و بەساڵاچووانی تونس ئەمەل موسا باسی لەتوندوتیژییەکانی سەر ژنانی تونس کردو ڕایگەیاند کەپێویستە هەوڵ بدرێت بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگاو نەهێشتنی توندوتیژی.

تونس

 

ئەمەل موسا وەزیری ژنان و خێزان و منداڵ و بەساڵاچووانی تونس تیشکی خستە سەر توندوتیژی دژ بەژنان و ڕایگەیاند کە وەزارەتەکە زیاتر لە ١٥هەزار پەیوەندی سکاڵای لە دژی توندوتیژی دژ بەژنان لەسەر هێڵی سەوزی  بێبەرامبەر "١٨٩٩" تۆمار کردووە.

 

ئەمەل موسا ئاماژەی بەوەدا کە ١٢٪ی منداڵەکان بەهۆی توندوتیژیەوە زیانیان بەرکەوتوە، ئەمە نیشانی دەدات کە ژمارەی تۆمارە توندوتیژەکان بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو حەوت ئەوەندە زیادی کردووە.

 

لەتونس کاربکەن بۆ وەستاندنی توندوتیژی

ئەمەل موسا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە کار بۆ نەهێشتنی توندوتیژی لە تونس بکرێت، ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی هۆشدارییەوە کار بکرێت و لێکۆڵینەوەیەک لەسەر تێچووی ئابووری ئەم کارە بکرێت و لەهەموو ڕووێکەوە دەرفەتبۆ ئەم کارە بدرێت.

 

هەروەها ئەمەل موسا لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆشنبیری نەتەوەییدا چارەسەری توندوتیژی دژ بە ژنان بە ناونیشانی "بەرەو ڕێبازێکی ڕەخنەیی بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان" هەڵسەنگاند.