"لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە کاتی شەڕدا هەڕەشەیە'’

ڕاپۆرتێکی دەستپێشخەری "حياة كردستان" ”ژیانی کوردستان” جەختی لەوەکردەوە، کە پاراستنی گیانی زیندانیانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئەرکێکی مرۆیی و یاساییە و هەر هێرشێک بۆ سەریان دەرئەنجامی مرۆیی و نێودەوڵەتییەکانی قەرەبوو نەکراوەی دەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دەستپێشخەری "حياة كردستان" "ژیانی کوردستان" کە لە لایەن چالاکوانی مافی ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دامەزرا، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دۆخی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی مەریوان بڵاو کردەوە و نیگەرانی ڕاستی بۆ ژیانیان دەربڕی.

 

لە ڕاپۆرتی "حياة كردستان" ”ژیانی کوردستان” دا هاتووە کە بەرپرسانی ئەمنی ئێران، لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکان، باسیان لە ئەگەری لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی هەیە، لە ئەگەری ڕوودانی شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێران کردووە.

 

بە پێی ئەو دەستپێشخەرییە، ئەم زانیارییە کە گەیشتووەتە بنەماڵەی زیندانیان، دڵەڕاوکێی قوڵی لای ئەوان دروست کردووە، بە تایبەت بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی دوور و درێژی ڕژێمی ئێران لە سەرکوتکردنی زیندانیانی سیاسی.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە "ئەم نیگەرانیانە ڕاستەقینە و بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی ململانێ ئەمنییەتییەکانی ڕژێمی ئێران و فشارە بەردەوامەکانی بۆ سەر زیندانیانی سیاسی ڕاستەقینە و تێگەیشتنە، ئێمە لە دەستپێشخەری "حياة كردستان" ”ژیانی کوردستان” ئەمە بە هۆشدارییەکی جددی و بەپەلە دەزانین.

 

دەستپێشخەرییەکە داوای لە هەموو ڕێکخراوە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ لەوان ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و چاودێری مافی مرۆڤ و هەروەها ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکوانان و میدیای سەربەخۆ و بنەماڵەی زیندانییەکان کردووە، بە چاودێریکردنی دۆخەکە و بڵاوکردنەوەی زانیاری و هەنگاوی کردەیی بۆ پاراستنی گیانی زیندانیانی سیاسی، هەنگاوی خێرا بگرنەبەر.