لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٨ی ئادار، چالاکی جۆراوجۆر و چڕ بۆ ژنان

خالیدە بۆتەی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە شاری حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەرنامەی چالاکییەکانی بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی ژنان ئاشکرا کرد.

دەلال ڕەمەزان

 

حەسەکە-٨ی ئاداری هەموو ساڵێک دەرفەتێکە بۆ جەختکردنەوە لەسەر دەستکەوتەکانی ژنان و ژنانی شاری حەسەکە لە جەزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەپێی بەرنامەیەکی تایبەت کە لەلایەن دامەزراوەکانی ژنانەوە ڕاگەیەندراوە، یادی دەکەنەوە.

 

ئەم ڕۆژە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩١١ لە نەمسا و دانیمارک و ئەڵمانیا و سویسرا یاد دەکرێتەوە و لە ساڵی ١٩٧٥ لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە یادی کرایەوە بۆ ژنانە لە سەرانسەری جیهاندا.

 

"ژنان لە هەرێمەکانماندا بەرخۆدانیان کردووەو لە خەباتدان"

لەبارەی چالاکییەکانی کۆنگرەی ستار بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان لەمساڵدا، خالیدە بۆتەی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە شاری حەسەکە ئاماژەی بە گرنگی ئەم ڕۆژە کرد بۆ ژنان لە سەرانسەری جیهان و بۆ ژنان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەتایبەتی و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە ڕۆژی بەرخۆدان و خەباتە دژی هەموو شێوەکانی کۆیلایەتی و نادادپەروەری، ئەو ڕۆژەیە کە ژنان بەرەنگاری هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و ستەمکاری بوونەتەوە، جا لەلایەن ڕژێمە دەسەڵاتدارەکانەوە بێت یان لە لایەن هۆشیاری پیاوسالارییەوە، ژنان لە هەرێمەکانماندا بەرخۆدانیان کردووەو هێشتا لە خەباتدان و خۆیان سەلماندووە لە ماوەی شۆڕشی ڕۆژئاوادا بەشداربوون و گیانیان بەخشی بۆ سەرکەوتن.

 

ئەو چالاکییانەی ئاشکرا کرد کە لەلایەن کۆنگرەی ستارەوە ڕێکدەخرێن و ٢٤ی شوبات  ڕادەگەیەندرێت و وتی هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژنان لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەدەچێت و یادکردنەوەی ئەمساڵیش دروشمی  "بە ئیرادەی ئازادی ژنان، کۆتایی بە سیاسەتی جینۆساید و داگیرکاری و گۆشەگیری دەهێنین.

 

"بە شۆڕش توانیمان گۆڕانکاری لە کۆمەڵگەدا دروستبکەین"

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژنان لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دوای شۆڕشی ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢ەوە بە پەرۆشییەوە و بە بەشداری هەموو پێکهاتەیەک یادی دەکەنەوە، لە ڕێگەی شۆڕشەکەمانەوە، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەرزبوونەوە بۆ پلەی شەهیدبوون و دەستکەوتی زۆرمان بۆ ژنان و شۆڕشەکەمان بەدەستهێنا و توانیمان گۆڕانکاری لە کۆمەڵگەکەماندا دروستبکەین.

 

بەرنامەی ڕووداوەکانی ٨ی ئادار بریتییە لە پێشکەشکردنی وانە لە گوندەکان و کۆمەڵەکانی ژنان لە زەوییە کشتوکاڵییەکان و کارگەکان و دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان کار دەکەن، ڕۆژی جیهانی ژنان و گرنگییەکەی لە ڕێگەی کۆبوونەوە گشتییەکان و کۆبوونەوە فراوانەکانەوە لە ناوچە و شارۆچکەکان بە نمایشێکی سینەفزیۆنەوە پێشکەش دەکرێت.

هەروەها چالاکییەکان بریتین لە "کردنەوەی خولیکی پەروەردەی سێ ڕۆژی بۆ پیاوان بۆ ناساندنیان بە دەستکەوتەکانی ژنان، سیستمی کۆنگرەی ستار، گفتوگۆکردن لە ٨ی ئادار، چالاکییەکان بە درێژایی ئەم ڕۆژانە بەردەوام دەبن تا ٨ی ئادارو ڕێپێوانێک لە ئاستی حەسەکە ڕێکدەخرێت.