لەدایکبوون لەژێر دەستی تاڵیباندا
ڕەبیعە منداڵێکی تازە لەدایکبووی خۆی دەردەخات کە چەند ڕۆژێک دوای لەدایکبوونی لە نەخۆشخانەیەکی بچوکی پارێزگای نەنگەرهار لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان لەدایکبووەو ئەمە سێیەم منداڵیەتی،ئەو دەڵێت: "ئەزموونەکە بە تەواوی جیاواز بوو ئەوە ترسناک بوو".
ناوەندی هەواڵ
لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا، یەکەی لەدایکبوون ڕەبیعە و منداڵەکەیان بردە ژوورێکەوە، ئەو هیچ دەرمانێکی ئازارشکین و خواردنیشی پینەدرا.
عەبیدای مامانی ڕەبیعە دەڵێت: "نەخۆشخانەکە لە پلەکانی گەرمای ٤٣ پلەی سیلیزی دا ڕاوەستێنرا و سووتەمەنی نەبوو بۆ کارکردن لە مۆلیدەکان، ئێمە ئارەقمان کردەوە و بە ماندوونەناسانە لە تاریکیدا بە ڕوناکی مۆبایل کارەکانمان بەڕێدەکرد، ئەمە یەکێک بوو لە خراپترین ئەزموونەکان کە تا ئێستا لە کارەکەمدا بینیومە، ئەوە زۆر بە ئازار بوو بەڵام ئەمە چیرۆکی ئێمەیە هەموو شەوێک و هەموو ڕۆژێک لە نەخۆشخانە لەو کاتەوەی تاڵیبان دەستی بەسەردا گرتووە".
ڕزگاربوون لە منداڵبوون بۆ ڕەبیعە یەکێکە لە بەختەکان، چونکە ئەفغانستان یەکێکە لە خراپترین ئەو وڵاتانەی ڕێژەی مردنی دایک و ساوای لە جیهاندا هەیە، بە گوێرەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ٦٣٨ ژن لە هەر ١٠ هەزار لەدایکبوونی زیندوودا گیانیان لە دەستداوە.
دکتۆر وەحید ماگرۆ، سەرۆکی تەندروستی گشتی دەڵێت: "دەزگا تەندروستییە سەرەتاییەکان لە سەرتاسەری ئەفغانستان ڕووخاون، ڕێژەی مردنی دایکان و ڕێژەی مردنی منداڵ زۆر دەبێت، بەداخەوە".
هەروەها هاتنە سەر دەسەڵاتەکەی تاڵیبان بووە هۆی وەستاندنی یارمەتییە بیانییەکان کە بە قورسی سیستەمی تەندروستی ئەفغانستان ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی دەکات.