لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی مامۆستایان و خوێندکاران بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان گردبوونەوە

بە دروشمی "ڕۆژئاوا ڕۆژهەڵاتە کوردستان یەک وڵاتە" مامۆستایان و ۲۱ خوێندکار بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان، لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، پشتیوانیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی.

سلێمانی

 

ئەمڕۆ ٢٥ی کانوونی دووەم، لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، بە بەشداری مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ۲۱ خوێندکار ئاڵای هەرێمی کوردستان کە درێژییەکەی لە نۆ مەتر پێکهاتبوو هەڵگرت، کە ژمارەی خوێندکارەکان ئاماژەی ٢١ تیشکی خۆری سەر ئاڵای کوردستان بوو.

 

لە چالاکییەکدا سرودە نیشتیمانییەکان و دروشمەکانی "ڕۆژئاوا ڕۆژهەڵاتە کوردستان یەک وڵاتە"، "یەکە یەکە یەکە گەلی کورد یەکە" و " بژی بەرخۆدانا ڕۆژئاوا" دەوترایەوە، ئەم چالاکییە هاوکاتبوو لەگەڵ لێدوانی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بڕیاریدا لەسەرانسەری خوێندنگاکانی هەرێمی کوردستاندا وانەی یەکەم تەرخان بکرێت بۆ باسکردن و پشتیوانیکرددنی دۆزی ڕەوای گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، تا هۆشیاری نەتەوەی بە خوێندکاران بگات. 


" خێندکاران بە هەڵگهرتنی ئاڵای کوردستان پشتیوانیان لە ڕۆژئاوا دەکرد" 
خۆشی وریا، مامۆستای وەرزش لە ئامادەیی شۆڕشی کچان، وتی: لە لایەن چەندین خوێندکارەوە ئامادەیمان بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕیوە، لە خوێندنگەکەدا خوێندکاران چالاکی ئەنجامدەەن، ئەمڕۆ هێناومانەتە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا تا بە هاوبەشی لەگەڵ کارمەنداندا بڕژێینە سەر شەقامەکان و پشتیوانییەکان بکەینە چەکێکی بەرگری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، هەروەها لە لایەن ٢١ خوێندکار ئاڵای هەرێمی کوردستان کە نۆ مەتر درێژە لەسەر شانەکانامن هەڵگرتبوو، ژمارەی خوێندکارەکان ئاماژەبوو بۆ تیشکی خۆر لەسەر ئاڵای کوردستان، لە لایەن خوێندکارانەوە سرودی نیشتیمانی وترایەوەو ئاڵای کوردستان نمایش کرا. 

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: ئیمە پێش دەستپێکردنی خوێندنمان بەدەم بانگەوازییەکەی پەروەردەی هەرێمی کوردستانەوە چووین و چالاکییەکانمان هێنایە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای کوردستان، لەگەڵ خوێندکارەکانمان پشتیوانیمان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی. 


" لە ڕێگەی کەزیەکەمەوە بە ژنانی شەڕڤان دەڵێم ئێمەی ژنان لە باشووری کوردستان پشتیوانیتانین" 
سۆز سوارە، خوێندکاری ئامادەیی شۆڕشی کچان وتی: ئێمە لە ڕێگەی پاڵپشتیەکانمانەوە پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین، کورد هەردەم لە لایەن داگیرکەرەوە ڕووبەڕووی هێرش و داگیرکاری دەبێتەوە، بۆیە دەبێت پشتیوانی لە گەلی کورد لە پارچەکانی تری کوردستان بکەین، کورد دەبێت یەکگرتوو بێت، مامۆستاکانیشمان بەردەوام لە ڕێگەی وانەوتنەوەکانیانەوە کوردبوونمان فێر دەکەن، ئێمە دەبێت لە منداڵییەوە نەوەی نوێ ڕاببهێنین لەسەر پشتیوانیکردنی کورد. 

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: کەزییەکەم نیشانەی بەهێزیمە، پرچی شەرڤانێک بڕدرا، بەڵام ئێمە هەزاران کەزیمان هۆنییەوە، ئاماژەی ئێمە بۆ ژنان لە ڕێگەی کەزییەکەمانەوە بۆ ژنانی ڕۆژئاوا دەڵێین پشتیوانتانین.