لە زنجیرەیەک هێرشی نوێ بۆ سەر غەززە زیاتر لە ٣٥٠ کەس کوژران
هێزەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانییان بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە دەستپێکرد و بەهۆیەوە زیاتر لە ٣٥٠ هاوڵاتی مەدەنی کوژران، لەنێویاندا ژمارەیەکی زۆر ژن و منداڵ هەن.

ناوەندی هەواڵ
بۆردوومانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کۆتایی بە چەقبەستوویی چەند هەفتەیەک هێنا دوای درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە کە لە ١٩ی کانوونی دووەم کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەرپرسانی تەندروستی فەلەستین ئەمڕۆ ١٨ی ئادار ڕایانگەیاند، بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکان، لە زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە، زیاتر لە ٣٥٠ کەس کوژراون کە ژمارەیەکی زۆریان لە منداڵ و ژنن.
هێزەکانی ئیسرائیل رایگەیاند، تا پێویست بێت بەردەوام دەبن لە بۆردوومانکردنی غەززە، زیاتر له ٢٠٠ هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانی تۆپی قورسیان ئه نجامداوه .
دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاویانکردەوە کە تیمەکانی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و بەرگری شارستانی بەهۆی توندی و بێپچڕانی هێرشە ئاسمانییەکانەوە ڕووبەڕووی سەختی گەیشتن بە ناوچە ئامانجدارەکان بوونەتەوە.
مانگی سووری فەڵەستین بڵاویکردەوە، تیمەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەیان تەرم و ١٣٤ کەسی برینداردا کردووە و ئەوانی دیکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە قەرەباڵغەکان.
تانکەکانی ئیسرائیل ناوچەکانی ڕەفعەیان تۆپباران کرد و ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی وڵاتەکەی ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و بەرەو باکوور بەرەو خان یونس، دوای ئەوەی دوای ئاگربەستەکە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
پەرەسەندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هێزەکانی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە هۆشداری لە کارەساتی مرۆیی بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوان و بریندارەکان دراوە.