لە "ڕۆژی نەتەوەیی ژنانی تونس" ڕێپێوانێک بەڕێوەدەچێت

بەبۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی ژنانی تونس، لە ١٣ی ئابدا، ژنان کەخۆیان بۆ ڕێپێوان ئامادە دەکەن ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە پێشێلکارییەکان و ڕایانگەیاند، نەک وەک ڕۆژی پیرۆزبایی بەڵکو وەک ڕۆژی خەبات پێشوازی لەم ڕۆژە دەکەن.

نەزیهە بوسعیدی

 

تونس-- ژنانی تونس خۆیان بۆ یادی ٦٨ ساڵەی ڕۆژی نەتەوەیی ژنان لە تونس لە ١٣ی ئاب ئامادە دەکەن، بەهۆی قەیرانی سیاسی و زیادبوونی کێشەی ئابووری و بارودۆخی خراپ، ژنان خۆیان بۆ چالاکییەکانی ئەو ڕۆژە ئامادە دەکەن، سەبارەت بەو بابەتە، لەو بەیاننامەیەی هێزی فێمینیستدا، تیشک خرایەسەر ڕۆژی٦ ١٣ی ئاب وەک ڕۆژی بەرزکردنەوەی تێکۆشان نەک وەک ئاهەنگێک.

 

پیرۆزبایی ناکرێت

لە بەیاننامەکەدا تیشک خراوەتەسەر بەرتەسککردنی ماف و ئازادی ژنان و تێیدا هاتووە: بەهۆی پێشێلکارییەکانی ئێستا، ڕۆژی نیشتمانیی ژنانی تونس پیرۆز ناکەین، بەو ڕێپێوانەی کە ئەنجامی دەدەین، داوا دەکەین هەموو ئەو ژنانەی کە بەهۆی چالاکییە گشتییەکانیانەوە دەستبەسەرکراون، بەپەلە ئازاد بکرێن، ژنە ڕۆژنامەنووسەکان، ژنانی کار لە دامودەزگا کۆمەڵایەتییەکان، و ئەو لێکۆڵینەوەیانەی کە لە دژی ژنە سیاسییەکان و چالاکوانان دەستیپێکردووە، تەواو بکرێن پێمان خۆشە دەسەڵاتی ئێستا دەستی لە دەسەڵاتی دادوەری بکشێنێتەوە.

 

"دەبێت بێینە دەرەوە و دەنگمان ببیستدرێت"

ئەحلام بۆسەروال، ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس وتی: هێزی فێمینیست ڕۆژی ١٣ی ئاب لەگەڵ هەموو هاوپەیمانەکانی ڕێپێوانێک ڕێکدەخات، ڕۆژی نەتەوەیی ژنانی تونس ڕۆژی پیرۆزبایی نابێت، بەڵکو ڕۆژی خەبات و تێکۆشان دەبێت، بۆ ئەم ڕێپێوانە کۆمەڵگەی مەدەنی و سیاسی و هەموو ژنان بانگهێشت کران، ئەم ڕۆژە بۆ ئێمە زۆر گرنگە. پێویستە لەو کێشانە دەربچین کە ژنان ناچارن لە تونس ڕووبەڕووی ببنەوە، دەبێت دەنگمان ببیستدرێت.

 

"سەرپێچی زۆرە"

ئەحلام بۆسەروال باسی لەوەشکرد ژنان لەسەر بۆچوونەکانیان دەستگیرکراون و وتی: زۆرێک لە ژنەکان بە ڕووداوی ئەو بارهەڵگرانە گیانیان لەدەستداوە کە سواری بوون بەمەبەستی پەیداکردنی بژێوی ژیانیان، جگە لەوەش ژنان لە سیاسەت دوور خرانەوە و زۆر پێشێلکاری بەرامبەر ژنانی تونس ئەنجامدرا، ئەوان وڵات بەڕێوەدەبەن، هیچ لێدوانێک نادەن، بۆیە بۆ ئەوان ژیانی ژنان بەقەد سیاسەتی گشتی گرنگ نییە.

 

 ئەحلام بۆسەروال، لە کۆتاییدا بەهۆی پێشێلکارییەکانی ئێستا، بانگهێشتی ژنان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد بۆ ڕێپێوان بۆ داوای مافەکانیان.