لە ڕۆژی ٢٠٠ی خۆپیشاندانەکاندا، ژنانی سوەیدا: لێرەین بۆ مانەوە

بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی سەیدا، کە چوونەتە ٢٠٠یەمین ڕۆژی خۆپیشاندانەوە، جەختیان لەوە کردەوە بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێن.

 

ڕوشیل جونیور

 

سوەیدا- بە دروشمی "ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی بمێنینەوە"، ژنان لە شاری سوەیدای لە ڕۆژی ٢٠٠یەمینی خۆپیشاندانەکاندا ئامادەبوون، جلوبەرگی فۆلکلۆریان لەبەرکرد و ئاڵایان هەڵگرت کە تیایدا بەردەوام بوون لە بزووتنەوەی ئاشتیانەیان و بە دەنگێکی بەرز هاواریان بۆ یەکگرتوویی گەلی سووریا دەکرد.

 

مونا عوبێد ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی شام و خراپبوونی بارودۆخی ئابووریی هۆکاری ئامادەبوونیانە لە مەیدانەکان و وتی: کچەکەمم لە قوتابخانە دەرکرد چونکە ناتوانم کرێی خوێندنەکەی بدەم، بە یارمەتی خێزانەکەم دەژین و هاوژینەکەم نەخۆشە ناتوانێت کاربکات.

 

هەروەها حکومەتی تاوانبار کرد بە کۆچکردنی گەنجان و بڵاوبوونەوەی منداڵان لەسەر شەقامەکان، ستایشی خۆڕاگری ژنان کرد بۆ پێگەی هەمیشەیی خۆیان لە مەیدانەکەدا.

 

لە لایەکی دیکەوە، ئەسیمە نەبوانی ئاماژەی بەوە کرد کە لە ماوەی ٢٠٠ ڕۆژی بزووتنەوەکەدا، ژنان ڕۆڵێکی چالاکیان هەبووە بە نووسینی تابلۆ، گۆرانی نوێنەرایەتی خۆیان دەکرد بۆ دەربڕینی ئازاریان بەرامبەر لەدەستدانی منداڵەکانیان و بەرپرسیار بوون لە بەڕێوەبردنی ماڵدا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانی وڵاتەکەوە.

 

جەختی لەوە کردەوە بەردەوام دەبن لە بزووتنەوەی ئاشتیانەو دروشمی دادپەروەری و گۆڕانکاری ئاشتیانە دەڵینەوە وتی: بەردەوام دەبین لە دروشم بۆ گۆڕانکاری و دادپەروەری و گەڕانەوەی سەلامەتی.

 

شەهیرە تاروودی ڕوونیکردەوە، ئەمە بۆ ژنانی سوەیدا نوێ نییە، لە یەکەم دەستپێکردنی شۆڕشەوە لە ساڵی ٢٠١١ەوە ژنانی سوەیدا لە گۆڕەپانەکاندا ئامادەبوون و توانیویانە بوونی خۆیان بسەلمێنن.