"لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ٣٠٪ توندوتیژی دژ بە ژنان زیادی کردووە"

زەهرا بەهروز ئازەر جێگری کاروباری ژنانی ئێران لەبارەی توندوتیژییەکانی دژ بە ژنانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ٣٠٪ توندوتیژی دژ بە ژنان زیادی کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهۆی عەقڵییەتی چەقبەستوو و کولتووری پیاوسالاری و سیستمی دژە ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران توندوتیژییەکان دژ بە ژنان زیادی کردووە، ئامانجیان بێدەنگکردنی ژنان و لێدانە لە خەبات و تێکۆشانی ژنان لە پێناو بەدەستهێنانی مافەکانیان و چەسپاندنی دادپەروەرییە.

 

زەهرا بەهروز ئازەر جێگری کاروباری ژنانی ئێران لەبارەی توندوتیژییەکانی دژ بە ژنانی وڵاتەکەی لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی هەم میهن ئاماژەی بەوەکردووە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئاستی توندوتیژی خێزانی دژ بە ژنان بەڕێژەی ٣٠٪ زیادی کردووە، هەرچەندە ئامارەکان دەشاردرێنەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە بە وردی لێکۆڵینەوە لەسەر کەیسەکان بکەین، هەروەها دەبێت باری لەناکاوی کۆمەڵایەتی بە جدی وەربگرین پێش ئەوەی کارەساتی لێبکەوێتەوە.