لە زاخۆ ژنێک لە لایەن براکەیەوە کوژراو منداڵێکیش خنکا

لە زاخۆ ژنێک لە لایەن براکەیەوە کوژراو منداڵێکی چوار ساڵانیش لە گوندێکی شارۆچکەکە خنکاوە. ناوەندی هەواڵ

لە زاخۆ ژنێک لە لایەن براکەیەوە کوژراو منداڵێکی چوار ساڵانیش لە گوندێکی شارۆچکەکە خنکاوە.

ناوەندی هەواڵ



دوێنێ ١٣ی شوبات ژنێک لەلایەن برایەکیەوە گولـلەیەک بە سەریەوە نراوە، لە نەخۆشخانەی زاخۆ چارەسەری سەرەتایی بۆ کراوە و رەوانەی فریاکەوتنی دهۆک کراوە، بەڵام لەوێ گیانی لەدەستداوە.
 

بەپێی زانیارییەکان ئەو ژنە خاوەنی منداڵە و تەمەنی نزیکەی ٣٥ ساڵە.
 

لە لایەکی دیکەوە هەر لە زاخۆ منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان کە له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى چووبووه‌ گه‌شت، لە گۆمێکی گوندی ئافرما خنکاوە.