لە زاخۆ تەرمی ژنێک دۆزرایەوە
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاند، تەرمی ژنێک دۆزراوەتەوە کە هیچ شوێنەوارێكی کوشتن دیار نەبووە، ئەو ژنە چەند ڕۆژێک بووە لە ماڵەکەیدا گیانى لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ
تەرمی ژنێل لەمالەکەی خۆیدا لە زاخۆ دۆزرایەوەو ئەحمەد ڕەمەزان بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ سەبارەت بە دۆزینەوەی تەرمەکە ڕایگەیاند، تەرمی ژنێکی تەمەن ٧٢ ساڵ دۆزرایەوە کە هیچ شوێنەوارێكی کوشتن دیارنەبووە و بە پێی لێکۆڵینەوەکان پێدەچێت گیانلەدەستدانی ئاسایی بێت.
وتیشی: ئەو ژنە بێ کەسوکاربووە، چەند ڕۆژێک بووە لە ماڵەکەیدا گیانى لەدەستداوە و کەس پێی نەزانیوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ڕۆژی ٧ـی ئابی ئەمساڵدا، لە گەڕەکی زانکۆی شاری هەولێر، تەرمی مامۆستایەکی خانەنشین لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە، کە زیاد لە هەفتەیەک بوو گیانی لەدەستدابوو.