لە یەمەن زیاتر لە ٦ ملیۆن ژن ڕووبەڕووی مەترسیی توندوتیژی دەبنەوە

سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات لە یەمەن زیاتر لە ٦ ملیۆن ژن ڕووبەڕووی مەترسیی توندوتیژی دەبنەوە زیاتر لە ٦ ملیۆن ژن ڕووبەڕووی مەترسیی توندوتیژی دەبنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

شەڕی بەردەوامی یەمەن ئازاری ژنان و منداڵانی زیاتر کردووە، بەتایبەتی لە ناوچە گوندنشینەکان، کە کێشەکە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی هەمەلایەنە بۆ خۆپاراستن لە توندوتیژی لەو ناوچانەدا گەورەتر دەبێت، ژنان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووەو زیکەی ٨٠%ی کۆی گشتی ئاوارەکانی ئەو وڵاتە پێکدەهێنن کە دەکاتە ٤.٥٦ ملیۆن کەس.

 

زیاتر لە ٦.٣٦ ملیۆن ژن و منداڵی کچ ڕووبەڕووی مەترسی زیادبوونی جۆرەها توندوتیژی دەبنەوە، بەتایبەتی لە ناوچە گوندنشینەکان.

 

سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووانی یەمەن ڕۆژی ٢٩ی ئایار پشتڕاستی کردەوە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە زۆربەی شارەکانی یەمەن خزمەتگوزاری پاراستنی بە نزیکەی بۆ ٤٠ هەزار ژن و منداڵی کچ لە زۆربەی شارەکانی یەمەن پێشکەش کردووە.

 

سندوقەکە ئاماژەی بەوەدا، ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش کران بریتی بوون لە پەروەردەو بەهێزکردنی ئابووری بۆ ژنان، جگە لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی دارایی و چاودێری تەندروستی دەروونی بۆ ڕزگاربووانی توندوتیژی، جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی ئەم هەوڵە یارمەتیدانی ژنانە بۆ گەڕاندنەوەی ژیانیان و بەدیهێنانی خەونەکان.

 

هەروەها ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، هێشتا پێویستییە مرۆییەکان لە یەمەن زۆرە بەهۆی ئەو شەڕەی کە زیاتر لە ٩ ساڵە لەو وڵاتەدا بەردەوامە، چونکە زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی یەمەن، واتە نزیکەی ١٨.٢ ملیۆن کەس، بەدەست پێویستییەکی بەپەلەی یەمەنەوە دەناڵێنن و مەترسییەکان بەهۆی پەرەسەندنی ئەم دواییەی ناوچەکە زیاد دەبن.