لە یەک مانگدا زیاتر لە ٦ هەزار جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار کراوە
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئامارێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا هاتووە لە یەک مانگدا ٦ هەزار جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار کراوە.
ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئامارێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا هاتووە، تەنها لە مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵدا حاڵەتەكانی جیابوونەوە شەش هەزار و ٤٣٣ حاڵەت بووە، واتە لە هەر رۆژێكدا نزیكەی ٢١١ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق تۆماركراوە، هەر بە پێی ئامارەكە پارێزگای بەغداد لە ڕیزبەندنی یەكەمدایە و دوای ئەوەیش پارێزگاكانی نەینەوا و دیالە دێت.
بەپێی ئامارەكە، ژمارەی هاوسەرگیری نوێ لە مانگی ڕابردوودا گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٦ هەزار.
بەشێكی چالاکوانانانى بواری ژنان هۆکارەکانی زۆربوونی جیابوونەوەى هاوسەران لە عیراق بۆ خراپی دۆخی گوزەران و بێكاری و نەبوونی ژیانێكی شایستە، هاوكات لەگەڵ خیانەتی هاوسەرگیری دەگەڕێننەوە.