لە ئامەد بەهۆی تەقەکردنەوە ژنێک بریندار بوو
دوای تەقەکردن لە چێشتخانەیەک لە باگلاری شاری ئامەد، ژنێک لە باڵکۆنی ماڵەکەیاندا فیشەک بەر قۆڵی کەوت و بریندار بوو، بەپێی زانیارییەکانیش پۆلیس تەقەی بە ئاسماندا کردووە و بەو هۆیە ژنەکە بریندار بووە.
ئامەد
شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی گیورسل لە ناوچەی باگلەر لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان، هێرشێکی چەکداری کرایە سەر چێشتخانەیەک، پاشان پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و تەقەیان بە ئاسماندا کردووە، بە هۆیەوە ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵ بە ناوی ف. ئ. لە بالکۆنی ماڵەکەیدا بریندار بوو.
بەهۆی برینەکەیەوە ژنەکە دوای گەشتنی فریاگوزاری گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
ت.پ