لە یادی ١٢٧ەمین ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردی، خەڵاتی ڕێزلێنان بە دەزگا میدیایەکانی باشووری کوردستان بەخشرا
لە شاری سلێمانی، لە لایەن سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی، بە ئامادەبوونی ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران، پێشکەشکردنی چەندین چالاکی میدیایی، خەڵاتی ڕێزلێنان بە ٣٧ دەزگای میدیای باشووری کوردستان، لە ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردیدا، بەخشرا.

سلێمانی
ئەمڕۆ ٢٢ی نیسان، لە هۆڵی کۆماری کوردستان لە کۆلێجی زانستە مرۆڤاییەتییەکانی زانکۆی سلێمانی کەمپی نوێ، لە شاری سلێیمنی، لە لایەن بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی، بە ئاماددەبوونی مامۆستایان و خوێندکاران و میدیاکارانی شاری سلێمانی، سەرەتا خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕاگەیاند و سینەفزیۆنێک بۆ بەبیرهێنانەوەی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی و کارو چالاکی خوێندکارانی بەشی ڕاگەیاندن، مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی بەبیر هێندرایەوە، پاشان لە لایەن “ کۆسار محەمەد عەلی موراد” سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، بڕوانامەی ڕێزلێنان بە ٣٧ بەشداربووی دەزگا میدیایەکانی شاری سلێمانی، بەخشرا.
پاڤی جەمیل، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر و مامۆستا لە بەشی ڕاگەیندن، ڕاگری بەشی زانستەمرۆڤایەتییەکان، لە پاش پیرۆزبای یادی ١٢٧ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی لە سەرجەم ڕۆژنامەنوسانی کورد، وتی: هەبوونی ڕۆژنامەنوس بۆ ۱۲۷ ساڵ بەر لە ئێستە دەگەڕێتەوە، کە لە ئێستادا بەرو پێش چوونی بە خۆیەوە بینیوە، یەکەم ڕۆژنامەی کوردی دەرچەیەک بەڕووی سیاسەت و ئازادی ڕادەربڕیندا بکرێتەوە، کۆمەڵگەی کوردی لە خێڵەکییەوە بۆ کۆمەڵگیەکی مەدەنی و ڕێکخراو، کە هەوڵی ئازادی ڕادەربرین لەسەرجەم سێکتەرەکانی زیاند ابدات، هەروەها یادکردنەوەی ئەم ڕۆژە وەک یادکردنەوەیەکبێت بۆ قوربانیانی ڕۆژنامەگەری، لە ناویندا شەهیدانی ڕێبازی ڕاستی و ڕۆژنامەنوسانی ئازاد بەبیر بهێنینەوە، سەرەڕای بەبیرهێنانەوەی دامەزرێنەرانی ڕۆژنامەی کوردی، ئامانجمان داواکردنی ئازادییە بۆ ڕۆژنامەنوسان، پاشان بەرزکردنەوەی ئاستی بەرپرسیارێتی دەزگاکانی ڕاگەیاندنە لە ئاست ڕوماڵکردنی ڕاستییەکاندا، پێویستە میدیاکاران و ڕۆژنامەنوسان لە چوارچێوەی ئەخلاقیدا هەوڵبۆ ڕوماڵکردنی ڕاستییەکان بدەن.
کۆسار حەمەد، سەرۆکی زنکۆی سلێمانی، پاش پیرۆزبای کە تەواوی رۆژنامەنوسان وتی: سەرەڕای زیادبوونی ڕێگرییەکان لە کاری ڕۆژنامەگەری ئازاد، ڕاگەیاندکاران و ڕژنامەنوسان بەردەوام لە داکۆکیکردنی مافەکان و ڕاستیەکانن، هەر لە کۆنەوە ئامانجیان گەیاندنی دەنگی هاوڵاتیان بووە، هەروەها هەوڵ بۆ گەیاندنی دەنگی ئازاد دراوە، لەپاڵ شۆڕشەکانی کوقردستان تەواوی سەرکردەکان بەردەوام ڕۆژنامەکانیان بەرەوپێش بردووە، ڕۆژنامەکانی کوردستان لە خەباتی شاخ و تا شارەکان ڕەنج و خەباتیان بە تەواوی جیهان ناساندووە، لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە دەنگی گەلی کورد لە کۆنەوە تا ئێستە بە گوێی جیهاندا دراوە، لە ناویاندا ڕاگەیاندکارانی کورد لە سەرەتای جینۆسایدکردنی کوردەوە هەوڵیان بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان داوە، هەردەم بۆ گەیاندنی دەنگی هاوڵاتاین و زوڵملێکراوان لە لایەن دااگیرکەرانی کوردەوە هەوڵی گەەیاندنی دەنگی ئازادیان داوە.
“ پاش تێپەڕاندین ١٢٧ ساڵەی دامەزراندنی ڕرۆژنامەی کوردی، ڕۆژنامەنوسانی ئازاد ڕوبەڕڕوووی توندوتیژی دەبنەوە”
پاڤی جەمیل، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر و مامۆستا لە بەشی ڕاگەیندن، ڕاگری بەشی زانستەمرۆڤایەتییەکان، ئاماژەی بەوەکرد، ساڵانە لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردیدا چەندین چالاکی ئەنجام دەدرێت، وەک بە بیرهێنانەوەیەک بۆ مێژووی ڕۆژنامەی کوردی، ئەو ڕێبازەی ١٢٧ ساڵ بەر لە ئێستە بەدرخانییەکان بۆ کوردیان بونیادنا، لە ئێستادا درێژەدەری ئەو ڕێبازە بە چەندین دەستکەوتی گرنگ بەردەوامی هەەیە، دەڵێت: ئەمڕۆ لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردیدا لە زانکۆکەماندا، بە ئەنجامدانی چەندین چالاکی یادەکەمان بەرز ڕاگرت، سەرەتا خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، پاشان سینەفیزیۆنی سەرەتای دامەزراندنی ڕۆژنامەی کوردی بەرجەستەکرا، پاشان کار و چالاکی خوێندکارانی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بە ئامادەبوان نیشاندرا، لە کۆتاییدا خەڵاتی ڕێزلێنان بە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاند کرا، هەروەها هەوڵ بۆ بەرەوپێشبردنی دەزگا میدیاییەکان لە ناوچەکەدا بدەین، لە تەواوی جیهاندا ڕۆژنامەنووسان بە چەندین ئاستەنگیدا کاری ڕۆژنامەنوسی ئەنجام دەدەن، بەشێک لە ڕاگەیاندکار و ڕۆژنامەنوسان ڕوبەڕووی ئاستەنگی و بەندکردن و هەندێکجار شەهیدکردن دەبنەوە، لە ئەنجام ئەو کارەی ئەنجامی دەدەن لە لایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەکە چەندین ئاستەنگی کارکردنیان بۆ دروستدەکرێت، ڕۆژنامەنوسان لە پای ئازادی ڕادەربڕین شەهید دەکرێن، یان بە زیندانی کردن سەرکۆنە دەکرێن، کە دەسەڵاتداران بەرپرسن لە ڕێگریکردن لە هەبوونی ئەو ئاستەنگیانەی ڕوبەڕووی ڕۆژنامەنوسانی ئازاد دەبێتەوە.
لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوەکردەوە، کاری ڕۆژنامەگەری لە کوردستاندا کارێکی پڕ لە ئاستەنگییە وتی: ڕاگەیاندکار پێویستە بە ئەرکی رۆژنامەگەری هەڵبستێت، ڕاگەیاندکاران ئەرکەکانیان ڕاستەوخۆ و حەقیقەتانە بگەیەنە هاووڵاتایان، ڕۆژنامەنووس ئەرکی گەیاندنی ڕاستییەکانە، لە ژێر چەندین پڕەندیپی مێژووی ئیتیکی کارکردندا، پێویستە هەوڵەکان بەبێ گەڕانەوە بۆ دەسەڵات و لایەنە حیزبییەکان ڕوماڵ بکرێت، تا دەنگی ئازاد بە تەواوی ناوچەکانی کوردستان بگات.